.15.

51 18 17
                                    



نزیکی پێش خۆر ئاوا بوون بوو .. لە ژوورەکەم سەرقاڵی ئەو پیتانەی سەر کتێبەکە بووم کە ئەمڕۆ بەیانی هێنام

دایکم هاتە ژوورەوە ..

"کچم ،ئەوە جلی گەنجێتیمە هەندێک  گۆڕانکاریم تێداکرد و دووبارە دروومانم تێدا کرد . جوان شوشتم و نوێ بۆتەوە بۆ ئەم شەو لەبەری بکە ... دەی هەستە تاقی بکەوە  دوای خۆر ئاوا بوون ئەبێ لەوێ بیت .."وتی

"ناچار نیە کە بڕوات کە تەنانەت جلێکی جوانیشی نیە لەبەری بکات .."باوکم وتی کاتێک شانی بە لای دەرگاکە دابوەوە ..

ڕاستی پێم خۆش بوو نەیویست بڕۆم .. بەڵام دڵم بەرگەی وشەکانی ناگرێت ..ئەزانم لە ناخەوە گلەی و گازەندە لە خۆی ئەکات کە نەیتوانیوە جلێکی جوانم بۆ بکرێت .. هەر چەن ئەمڕۆ لە شار بووین..

"نا.. ئەمەوێت بڕۆمم.. بە ڕای من ئاوا زۆر جوانتریشە .. واتا جلەکە تاکە .. کەسی تر نەی بێت جگە لەمن .. ڕەنگە چاوێکی زیاتریشم لەسەر بێت ..بۆیە داوای جلی نوێم نەکردبوو ..تێبینیتان نەکرد ؟ " هەستامەوە و جلەکەم لە دەستی دایکم وەرگرت .. بە بزەیەکی گەرمەوە وتم

دایکم دڵخۆش بوو .. باوکیشم سەرسام .. بەڵام دواتر بزەی کرد..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن