.26.

68 18 93
                                    





بە زۆر هەوڵم دا و تا بوێریم کۆ بکەمەوە ..

ڕووم وەرگێرا تا سەیری بکەم ..

بینیم دەستەکە ڕێک هەمان ئەو دەستە جوان و ڕێک بەهێزەیە کە خاوەنەکەی کەسی تر نیە جگە لە ڕەیمۆند...

سەرم بەرزکردوە تا ڕوخساری ببینم..

ڕەیمۆند لەگەڵ بزە شیرینەکەی..

"شتێک بووە ؟" پرسی و قژی بۆ خستمەوە پشت گوێم .،

تەواو ڕوون گوێم لە دەنگی بوو .. ئاسایی و نەرم.. بەڵام جەستە و مێشکم ڕەتی کردەوە وەڵامی باتەوە... یان جوانتر بڵێم .. هێشتا زۆر سەرسام بووم. بەڕاستی ئەوە تەنها وەهمێکی خۆم بوو یان ڕاستیەکی سەیروسەمەرە ؟!!

"بۆچی ڕوخسارت ئاوا بێ ڕەنگ و ترساوە ؟!"بزەکەی کەوت و بە نیگەرانیەوە پرسی..

"هیچ .. شـ..شتێک.. " وەکو ئەوەی چەندین ساڵ قسەم نەکردبێت.. زمان وەکو سڕبوویەک توانی وشەکانی بە پچراوی دەرببرێت..

"پێم وایە ترساندمی ؟ ئایا بەهۆی من بوو ؟!چونکە ڕێگەم نەدا سەیری دواوە بکەیت ؟!"پرسی..

بێدەنگ مامەوە ..پێم وابێت هێشتا کەمێک کاریگەری ترسەکە لە جەستەما ماوە وەکو تەزوویەک...

"ببوورە .. تەنها ئەو جاڵجاڵۆکەیەم لەسەر قژت بینی .. نەمویست .. بجوڵێیت تا لای بدەم ...پێم وایە کەمێک ترساندمیت"ڕەیمۆند ڕونکردنەوەی دا بێ ئەوەی داوا بکەم تا هێمنم بکاتەوە .. ئاماژەی بەو جاڵجاڵۆکە گەورەیە دا لەسەر ئەرزەکە بوو ....

بیرم چوو ئێرە دارستانە .. چەندین جۆر مێرووی لێیە.. پێم وابێت...زیادەڕەوویم کرد لە بیرکردنەوە..تا ڕادەی درووستبوونی وەهم ...

"ئۆهــ. سوپاس"بێ ویستی خۆم بزەم کرد و وتم،.. کاتێک دووبارە هەناسەدانم سروشتی بووەوە..

بینیم خۆر لە ئاوا بوونە...

"ئۆهــ. ڕەیمۆند .. پێم وابێ پێویستە بگەڕێمەوە.. نامەوێ شەو دابێت.. "بە نیگەرانیەوە وتم و هەستایەمەوە..

هێلەکەکەم هەڵگرت هەندێک بە دەستم گژووگیا و خۆڵەکەی سەریم لابرد.. "بۆت ئەگڕێنمەوە کاتێک شوشتم"

"ئاساییە پێویست ناکات.."وتی ... سەرنجم دا پێ ئەکەنێت یان جوانتر بڵێم ..بزەیەکی شاراوە لەسەر لێوێتی ... سەیرکردنەکانی ئەپچراند.. هەرجارە و سەیری شوێنێکی ئەکرد ..

"شتێک بووە ؟ بۆچی پێئەکەینت؟؟"بە تێنەگەشتن و بێتاوانیەوە پرسیم..

"نا هیچ شتێک .. مەبەستم .. هەڵە تێمەگە تەنها .. لە زارت زۆر شیرینە کە ئەڵێیت ڕەیمۆند..ئەوە دووەم جارە.. بەڵام زۆر جوانتر دەرەکەوێت هەرکاتێک دووبارەی ئەکەیتەوە.."دەستی لە گیرفانی دانا و دووبارە بزەکەی شاردەوە ..

هەستم کرد ڕوخسارم گەرم دادێت... من تەنانەت بیرم نیە کەی بوو یەکەم جار ناوم هێنا.. بۆچی لە زاری من خۆشتر بێت !! ئەو زۆر بە سەرنجە.

بێدەنگ بووم ..قۆڵێکیم لەسەر سکم پێچا .. هەستێکی سەری لە سکما درووست ئەبوو وەکو ئەوەی ماسولکەکانی گرژ بن... یان شتێک بجوڵێت.

"با ڕێنوێنیت کەم بۆ ماڵەوە ئامی....."بە نەرمی وتی .. هێشتا بزەی ئەکرد ..

ئەو بە مەبەست وشەی خاتوونی لا برد تا کەمتر فەرمی دەرکەوت....گرژبوونەکانی سکم زیاد ئەبوو ....بۆچی من وشەی بەڕێز یان شتێکم بەکار نەهێنا ..؟؟!!

تۆ زۆر گەمژەیت ئامی...

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن