دایکم کێکەکەی لەسەر مێزەکە دانا و لەسەر قەنەفەکەی پێشی دانیشت ... باوکیشم دەستی بە داگیرساندی مۆمەکان کرد بۆ ڕوناککردنەوەی خانووەکە ..
منیش لەسەر ئەزرەکە بەرام بەر مێزەکە دانیشتم .. چونکە نزم بوو هێندەی لای شانەکانم هاتوو ...دڵخۆشیەکی زۆر لە دڵم کۆببوەوە کە لە بزە گەورەکەی ڕوخسارم ڕەنگی دابوەوه
"ئێهــ .. هیوای چیت خواست ؟"
دایکم وتی کاتێ فووم لە مۆمەکان کرد..
هیوای ئەوەم خواست بە تارمایی خەیاڵەکانم بگەم .. بەڵام ناتوانم ئەوە بە دایکم بڵێم ... چونکە زۆر گەمژانە دەرەکەوێت ..
"لێی گەڕێ ئازیزم گەر بێڵێت هیواکەی بەدی نایات ..." باوکم وتی و چاوی لێ داگرتم ،.
"هیوادارم هیوای هاوسەرگیرت خواستبێت .. وا بوویتە حەڤدە ساڵ هێشتا.. هیچ نیشانەیەک نیە ..ئاوا بڕوات کەس تۆی ناوێت "دایکم دەستی بە قسەکانی کردەوە و جەوەکەی تێک دا.. هەر چەند ئەوخەمی منی بوو بەڵام بە شێوەیەکی هەڵە ئامۆژگاری ئەکردم...
باوکم دانەیەکی سوکی بە قوڵی کێشا کاتێ بینی ڕوخسارە گەشەکەم نەما ...
"دەی دەی هەستە وەکو منداڵ لەسەر ئەو ئەرزە دانیشتوویت .. لە نێوان مان دانیشە ... خەمت نەبێ هاوسەرگیری هەر دێ خۆ ڕاناکات "
دایکم پێوەی دیار بوو کە پەشیمان بوەوە لەوەی وتی لەم ڕۆژە...
بۆیە هەستامەوەو لە نێوانیان دانیشتم .. دەستمان بە خواردنی کێک کرد ..
YOU ARE READING
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...
