عەزیەکی مۆری کاڵ ... پارچەیەکی سادە و نەرم .. لەگەڵ هەندێ گوڵی ورد لە خوارەوەی .. مکیاجێکی نەرمم کرد.. قژە ڕەنگ خورماییە شەپۆلدارەکەم کردەوە کە نزیکی نیوەی پشتمی داپۆشی .. لەگەڵ ئەو ملوانکە و تەوقەیە کە دایکم پێی دام .. ئەوان تەواو کریستاڵن
ڕاستی هەندێک هەستم بە نائاسودەیی ئەکرد.. شانەکانم ڕووتن ..
تەنانەت ڕقم لەوەیە بۆ ئەو ئاهەنگە بڕۆم پێم وایە ئەوە شتێکی قیزەونە .. کچان بە پێی خۆیان ئەڕۆن تا سەیر بکرێن و هەڵبسەنگێنرێن .. وە هاوسەرگیری بکەن..نازانم تەنانەت گەر کەسێکی تر هەبێت وەکو من بیربکاتەوە ؟ کێ بوێری ئەکات ئەو بیرکردنەوەنانە باس بکات ..دایک و باوکم بە بینینیم زۆر دڵخۆش بوون ...هەموو دایک و باوکێک پێی وایە هیچ کەسێک جوانتر نیە لە ڕۆڵەی خۆیان ..
باوکم بە عەرەبانەکەی منی تا لای کۆشکەکە گەیاند بەڵام خۆی گەڕایەوە ...
ڕاستی خێزانەکانی تر بە هەمووانەوە ئامادە ئەبوون.. بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە بێن .منیش داوام نەکرد ..ڕۆشتمە ژوورەوە . هۆڵەکە پڕ بوو لە کەسی خانەدان .. ڕاستی بڵێم ئەوەندە جوان بوون .. نەتئەتوانی جیاوازی بکەی لە نێوان چینەکان ..
کچەکان سەرتاپا نایاب بوون..ڕۆشتم لەلایەکەوە وەستام تەنها ئەپاڕامەوە ئاهەنگەکە خێرا تەواو ببێت ..
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...