❞15❝ ڤـــــــــۆت بۆ پارتی نوێ#کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.
.
.
.
.✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.𑁍𑁍𑁍
ترس تەواو قورگی گرتم ، بزەی ڕەیمۆندیش هەرگیز نەکەوت....
چاوەکانم داخست و هەوڵم دا سەرنجی خۆم کۆکەمەوە ..برۆکانم هەندێک گرژیان لە ڕوخسارم پێکەوە درووست کرد .. هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە هێمنی دامەوە .. تا ترس و ژاوە ژاوی مێشکم نەمێنێت...چاوەکانم بەخێرایی کردەوە و خێرا ویستم بە متمانەوە قسە بکەم .. بەڵام زمانم دووبارە سڕ بوو کە بینیم ڕەیمۆند ڕێک لە پێشم وەستاوە...
بەهۆی ترسەوە هەنگاوێک ڕۆشتمە دواوە ..بەڵام هەردوو شانمی لە نێو دەستە گەورەکانی جێگیر کرد و بەرەو خۆی نزیکی کردمەوە .."دوور مەکەوە .. پێویست بە ترس ناکات هەرشتێک بێت.. کاتێک من لێرەم ، بەڵێن بێت " وتی ..
لە کاتێکا خۆی هۆکار ترسەکە بوو..
"ڕەیمۆند..."بە نیگەرانیەوە وتم..
بەڵام بزەی زیاتر لەسەر ڕوخساری درووست بوو .. سەری داگرت و ددانەکانی لەنێو بزەکەی دەرکەوتن...
"ببوورە .. تۆ ئەتوانیت بەردەوام بیت..تەنها ناتوانم ڕێگری لە ناخم بکەم لە توانەوە کاتێک تۆ ناوم ئەهێنیت.."بە بزەوە وتی .. و بە قوڵی سەیری چاوەکانی ئەکردم..
چاوەکانم بەلای ڕاستا برد بەهۆی شەرمەوه.. هەرگیز ناتوانم بەڕێکی بۆستم و بەردەوامی بە پێکبەستنی چاومان بدەم کاتێک بەو جۆرە قوڵە سەیر ئەکات..
"ڕەیمۆند.. پرسیارێکی زۆرم هەیە.. بەڵام نازانم کامیان لە پێشتر بپرسم.. کاتێک وەڵامی دانەیەکیان ئەدەیتەوە.. کۆمەڵێک پرسیاری نوێ دروست ئەبن.. "بە نیگەرانیەوە وتم ..
"ئەتوانم ئاسانکاریت بۆ بکەم و من وەڵامەکان پێش پرسیارەکانت بدەمەوە .."بە بزەیەکی بەفیزەوە وتی ...
شانەکانم لە نێو دەستی دەرهێنا .. و دەستیم دوور خستەوه...
"لاریم نیە.." بە جدیەوە وتم .
"کەواتە... با لێرەوە ڕاستەوخۆ باباتەکە یەکلایی بکەمەوە... نامەوێ چیتر هاوڕێ بین.." بە ڕوخسارێکی جدیەوە وتی
"بۆچی ؟"بە نیگەرانیەوە پرسیم .. بۆچی نایەوێت هاوڕێ بین ..!
بزەیەکی لاری کرد .. پێم وابوو بەهۆی نیگەرانیەوە لێوەکانی وشک ببوون .. زمانی بە جوڵەیەکی خێرا شێداری کردەوە .. هاوکات خۆی کۆکردەوە..وای کرد زیاتر سەرنجڕاکێش دەرکەوێت..
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasiناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...