.
.
.
.
✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.
𑁍𑁍𑁍
ڕەیمۆد جەستەی سەمیری لەسەر پشتی هەڵگرت و گەڕاینەوە خانووەکە ، تێبینیم کرد هیچ یەکێک لەو تارماییانەی سەرەتا لەوێ بوون دیارنەمابوون..کە تەواو نامۆ دەرەکەوت..
پێم وابێ ڕەیمۆند تەنانەت هەستی پێ نەکرد بەهۆی شڵەژاویەکەی بۆ سەمیر...
بە ئاسایی بە دوایا بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن بۆ ژوورەوە ..
ئەوە نیشانەیەکی باش نەبوو .. دیار بوو کە ئەوانیش دەستیان بە جوڵە کردووە ، ئێمە تاکە کەس نین کە لێرە بە پیلانەوە ئەجوڵێینەوە..
سەمیرمان لەسەر شوێنێک دانا و ڕەیمۆند ڕووی لە من کرد ..
"ئێستا چیبکەین؟"ڕەیمۆند وتی..
"باشە.. بیربکەرەوە.. لێرە کێ باڵادەستە؟ ئەزانی شوێنەکەی لە کوێیە ؟ ڕەنگە سودمان پێ بگەیەنێت ..." وتم
"بەڵێ.. پێم وایە لە کۆشکەکە ئەمێنێتەوە کە سەرەتا پیشانم دای..بەڵام هیچ کەسێک تا ئێستا نەیبینیوە تەنها چەند کەسێکی دیاریکراو ی پلەدار نەبێ.."ڕەی وتی...
"ئەتوانین بڕۆین ژوورەوە بێ ئەوەی هەستمان پێ بکرێ ؟ " پرسیم
"لەوانەیە ... بەڵام ئەگەری گرتنمان زۆر ئەبێت "ڕەیمۆند وتی
"پێم وایە پێویستە بڕۆین بۆ ئەوێ ، پلانێکی دیاریکراوم نیە بەڵام بێگومان ئەوێ باشتر ئەبێ بۆ دۆزینەوه وەک لە خانوویەکی بەتاڵی نێو دارستانێک "وتم
"چی دەربارەی سەمیر؟؟ بەتەنها جێی ناهێڵم ئامی .." ڕەیمۆند وتی
"منیش نامەوێ جێی بێڵین.. مانەوە بە تەنیا باش نابێت... بەڵام باروودۆخی سەمیر جیاوازە.. تەنانەت گەر لەگەڵ خۆمانی بەرینن . کارەکان قورستر ئەکات وە بە دڵنیاییەوە زیانی پێ ئەگات... مانەوەی لێرە باشترە .. بەڵام بەڵێن بێت ئەگەڕێینەوە بۆ لای "وتم
ڕەمۆند سەری بە بەڵێ جوڵاند .. پاش ماوەیەک لە ڕامانی لە سەمیر ڕوی لە من کردەوە ئاماژی دا کە دەست بە ڕۆشتن بکەین ..
ڕۆشتین تا نزیک بووینەوە لە کۆشکەکە ...
بە نهێنی بەو ڕێگایایانەدا ئەڕۆشتین کە ڕەیمۆند شارەزایانبوو..
بە دوای ڕەیمۆندەوە ڕۆشتم تا گەشتینە بەشی پشتەوەی کۆشکەکە لەوی لە دیوارێکی شکاوەوە بەناو ڕێڕەوی ئاوەوە ڕۆشتینە ژوورەوە ..
لەوێ تا توانیمان بە نەهێنی ئەڕۆشتین...
لە سوچێکا وەستاین ..
"ئێستا چی ؟ "ڕەیمۆند پرسی
"ڕەنگە بەرەو زیندانیەکان ، پێویستە شتێکیان کردبێ دژی ئەوان تا دەستگیر بکرێن... ئێمەش ئەوەمان ئەوێ ."وتم
YOU ARE READING
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Roman d'amourناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...
