.21.

65 17 35
                                    





"نا ...، مەبەستم  تاقیمنەکردۆتەوە پێشتر "بە شڵەژاوی وتم..

"هممم...، ئەتەوێ تاقیکەیتەوە ؟"بە نەرمی وتی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند.... نا بۆستە بۆچی وام کرد ؟
خێرا سەرم بە نەخێر جوڵاند...

"پێم وایە بە وشە دەریببڕیت باشتر بێت.."بە توانجەوە لەگەڵ بزەکەی وتی ..، بەڵام پێم وابوو زیاتر گرنگی پێدان بوو..

"نامەوێت لەگەڵ نەناسراوێک بە شەو پیاسە بکەم کە پێشتر شەوان نەڕۆشتومەتە دەرەوە ... بەڵام ڕاستی نامەوێت لەم کۆشکە بمێنمەوە " پێم وت کاتێک چاوەڕێی  چارەسەرەسەرێک بووم لە دەمی ئەو بێتە دەرەوە

"کێ وتی پیاسە لەگەڵ من بکەیت ؟ من تەنانەت داوای ئەوەم کردبوو ؟"بە پرسیارەوە وتی

شەرمەزار بووم ، هەستم بە گەرمی ڕوخسارم کرد ....

دووپەنجەی بەخێرای و سوکی بە ڕوومەتێکم خشاند کاتێک دەستی بە قسە کرد

"پێویست بەشەرمەزاری ناکا  ، ڕەنگت ئەو کەسەی شەرمەزار بێت من بم ، وانیە ؟"وتی

ڕاستی بە جۆرێک لە مەبەستی تێنەگەشتم ...

"دەی وەرە با لە کۆشکەکە بڕۆینە دەرەوە "وتی و دەستی بەڕۆشتن کرد .. منیش بەناچاری  دوای کەوتم .

.
.
.



سەرسام بووم کە بە دەرگایەکی جیاواز لە دەرگای سەرەکی ڕۆشتینە دەرەوە ... ئەبێت پەیوەندیەکی هەبێت بە کۆشک ؟ چۆن ئەوها شارەزایە ؟!

بە نێو گەڕەکەکان  بەردەوام بووین لە ڕۆشتن .. تا گەشتینە نێو دارستانەکە..وەستا ..

"ئەتەوێت پێش کەویت ؟"وتی و بە دەستی ئاماژەیەکی کرد تا بفەرمووم و بۆ پێشەوە ..
چەن گەمژەم .. بەڵێ ئێمە بۆ ماڵی من ئەڕۆین ئەبێ من پێش کەوم...
خێرا سەرم داگرت و پێش کەوتم ..

بۆ ساتێک وەستام .. ویستم ڕووم وەرگێرم و سەیری ڕوخساری بکەم ..

سەری گرتم و ڕووی لە پێشەوە کردم ..
"چەن بە مەراقی .. پەلە مەکە "وتی

بە شەرمەزاریەوە بەرەو پێشەوە ڕۆشتم ...

لە نێو هەنگاوەکانم دا .. ڕووم بۆ دواوە وەرەگێرا تا لە جوڵەکانی ئەو دڵنیا بم ..

نزیکی دوو مەتر لێمەوە دوور بوو ..بەنەرمی بە دواما هەنگاوی ئەنا و چاودێری جوڵەکانی ئەکردم.. تا سەلامەت بمێنمەوە..

بزەم کرد ... هیوام ئەخواست ڕێگەکە درێژتر بێ.. ئەو...ئەو... زۆر نەرم و نیانە .

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن