.10.

68 21 11
                                    

لە ناکاو پێم هەڵکەوتن و کەوتمە سەر سیسەمەکەی خۆم ...

قژە بڵاوەکەم ڕوخساری داپۆشیبووم...هەناسەم بە قورسی و خێرایی ئەدا ...

سەرم لە نێو پێخەفە سپەیکەم نوقم کرد ... فرمێسکەکانم بە نەرمی پێخەفەکەیان تەڕ کرد...

ڕقم لە خۆمە هێندە قوڵ کەوتوومەتە داوی  خۆشەویستی ئەو تارماییەی کە ناتوانم بە تەواوی شێوەی بکەم ... گرنگ نیە چەن  بیری لێ ئەکەمەوە ....

خۆشم ئەوێ .. زۆر پێویستم بەوە لەلامەوە..بۆچی ناتوانێت بونی هەبێت ؟!

دەستەکانم لە نێو یەکتر کۆکردەوە .. سەرم بەرزکردەو و سەیری سەقفی ژوورەکەمم کرد ....

دەستم بە پاڕانەوە کرد بە دەنگێکی نەرم و کز تا کەس گوێی لێم نەبێت ...
لەگەڵ ڕوخسارە تەڕەکەم...

یەکەم جارمە بە دەنگ  بپاڕێمەوە ... هەمیشە تەنها لە دڵی خۆم ئەوەم کردبوو ...

ئەوم ئەویست .. چیتر نەمتوانی درۆ لەگەڵ خۆم بکەم کە بوونی نیە ..

بە جۆرێک هەستم بە شەرمەزاری کرد بۆ ئەوەی کردم ..

خێرا ڕۆشتمە ژێر بەتانیەکەوە ...

بیرم نەیاتەوە چۆن خەوم لێ کەوت

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن