#کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.
.
.
.
.✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.𑁍𑁍𑁍
"سوپاس ڕافڵ، پێشبینی ناکەی چەند ڕۆژێکی تایبەت بوو بۆم .. سوپاس بۆ گفتوگۆکانمان بەڕاستی یارمەتی دەر بوون بۆم ." وتم کاتێک لە پێش دەرگای ماڵەوە وەستابووم کاتێک دوایی کۆتایی هاتنی ڕۆژەکەم لەگەڵ ڕافڵ ،گەڕامەوە ماڵەوە ...
"دڵخۆش بووم کە ئاسوودە بوویت، با دووبارە یەکتری ببینینەوە .. پلانی باشتر دا ئەنێم بۆ بەسەربردنی ڕۆژەکە " وتی
"بێگومان " بە بزەوە وتم و ماڵئاواییمان لە یەکتری کرد ..
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە ، پارچە کاغەزێک لە پێشم کەوت.. دیاربوو لە کەلێنی دەرگاکە دانرابوو..
٭ئامی ئەزیز ...ئێمە کارێکی بەپەلەمان هاتۆتە پێش ئێوارە درەنگ ئەگەڕێینەوە..گەر ئەم نامەیەت بینی ئەوا ئاگاداری خۆت بەو دەرگاکان بە باشی دابخە ..٭
بە ڕوونی نامەکە لەلایەن دایک و باوکمەوە نوسرابوو..
ڕاستی شتێکی هێندە نامۆ نیە، زۆر کات دووبارە ئەبێتەوه.. بێگومان هەبوونی کێڵگەیەک بۆ کشتوکاڵی ئاسان نیە هەمیشە کێشەی پێدانی باج و مۆڵەت بۆ چاندنی بەرهەمە جیاوازەکان درووست ئەبێت.
نامەکەم لەسەر مێزەکە دانا و بەرەو سەرەوە بۆ ژووری خۆم ڕۆشتم...
هەر کە کۆتاییم بە پلیکانەکان هێنا.. گوێم لە دەنگی ناڵەیەک بوو لە ژوورەکەم...تەزوویەک بە دڵم هات ، بە وریایەوە سەیرمکرد ..پێڵاوەکانم لە پێ کردەوە و بە نەرمی هەنگاوم نا ..تا هیچ دەنگێک درووست نەکەم..
هەوڵم دا لە درزی دەرگاکەوە سەیر بکەم بەڵام هیچم لێ دیار نەبوو..
گوێم بە دەرگاکەوە نا .. دڵنیابوومەوە شتێک لەژوورەوە ڕاست نیە..
هەناسەیەکی قۆڵم بەنەرمی دایەوە تا خۆم کۆ بکەمەوە
ورەم بە خۆم دا و خێرا دەرگاکەم کردەوە ..
چاوەکانم ئەبلەق بوون لەگەڵ بینینی دیمەنەکە..
دیوارەکان تەواو شەق شەق و قلیشاو بوون بە درزی ڕەش و گەورە...
ڕەیمۆند لە ناوڕاستی ژوورەکە وەستا بوو .. بەڵام هەرگیز هەمان ڕەیمۆند نەبوو کە ئەمناسی...
ماسولکەکانی گەورە و دەرپەڕیبوون..بەجۆرێک قەمیسەکەی دڕابوو...دەمارەکانی دەرپەڕیبوون بە بینینان بە چاو ڕوون بوو ..
قژی بڵاو و شێواو بوو کە نزیکی چاوی داپۆشیبوو....پشتی لە من بوو ..بەڵام سەری بەلای ڕاستدا سوڕاند لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە تا بتوانێت دواوە ببینێت..
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...