❞12❝ ڤـــــــــۆت بۆ پارتی نوێ
#کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.
.
.
.
.✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.𑁍𑁍𑁍
گوێم لێ بوو باوکم بەسەر پلیکانەکانەوە هاواری کرد..
"ئامی وەرەوە بۆ ئیرە قسەمان تەواو نەبووە"
بەڵام پشتگوێم خست ، پێم وانیە ئامادە بم بۆ درێژە پێدانی گفتوگۆکە..
بۆچی ناچارمان ئەکەن بۆ هاوسەرگیری ؟!
بۆچی "ڕافڵ" بۆچی " ڕەیمۆند" نا؟!
ڕەنگە گەر تەنها ڕەیمۆند بوایە هەمان بیرکردنەوەم نەبا ..بەڵام من تەنانەت دڵنیانیم لەسەر بیرکردنەوەی ئەو.، من ئەوم بەدڵە.. نامەوێ درۆ لەگەڵ خۆم بکەم ..هیچ نەبێت باش ئەزانم کە دڵم چی ئەڵێت .. وە سەرلێشێواو نیم لەگەڵ هەستەکانم .. بەڵام گەر ڕەیمۆند منی بە دڵ نەبێت.. تەنها خۆی کەسێکی گرنگی پێدەر بێت.. گرنگی بە هاوڕێیەتی بدات.. من بەهەڵە لە ڕەوشتی تێگەشتبم...نامەوێ ئەوە ئەزموون بکەم، بۆیە نامەوێ زۆر هیوا بە خۆم بدەم.نیوەی شەو بوو ...هێشتا لەسەر جێگاکەم ڕاکشابووم.. فرمێسک لە چاوەکانم ئەهاتە خوارەوە بۆ سەر سەرینەکەم .. چاو و ڕومەتی تەڕ ئەکرد بەسەر گوێما بە نەرمی بەرەو خوارەوە بۆ سەر سەرینێکی تەڕ بوو...
من بێزارم ، تەنانەت ڕەیمۆندیش گرنگ نیە... بەڵام بۆچی کچان ناچارم لە تەمەنێکی بچووک هاوسەرگیری بکەن؟!بۆچی ناچارن بەرپرسیارێتیەک هەڵگرن کە هێشتا توانایان نیە بۆی ؟!یان نایانەوێت...
ئێمە تەنانەت گەر کەسێکی ترمان بە دڵ بێت ناچارین چاوەڕێ بکەین تا ئەوانیش ئێمەیان بە دڵ بێت بێ ئەوەی هیچ شتێک بکەین....دواتر لۆمە ئەکرێین بۆ ئەوەی کەس ئێمەی بە دڵ نیە... ئەوە چی تاوانی ئێمەی تێدایە گەر کەسێک ئێمەی بە دڵ نەبێت ، گەر ئێمە گونجاو نەبین ؟ جوان نەبین ؟ سەرنجڕاکێش نەبین .. تاوانە ؟!
خەڵکی گەمژەن چونکە هەمووان ئەیانەوێت سەرنجڕاکێش بن .. سەرکەوتووبن ..لە هەموو ڕوویەکەوە .
من تەنها بۆ ئەم سەردەمە لە دایک نەبووم..هیوادارم لە ژیانێکی تر دووبارە لە دایک ببمەوە کە تیایا بتوانم سەرنجراکێش بم ، سەرکەوتووبم لەوەی ئەمەوێت .
دەنگی تەقەی پەنجەرەکە کە بە بەردی بچوک پێیدا ئەکێشرا لە خەیاڵەکەم دەری هێنام ..
بەرەو پەنجەرەکە ڕۆشتم .. سەرسام بووم کە بینیم ڕەیمۆند لە خوارەوەی پەنجەرەکە وەستاوە ..
پەنجەرەکەم کردەوە ..
"ڕەیمۆند ؟ چی ئەکەی لێرە ؟"بە چرپە وتم
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...