.23.

64 20 10
                                    

پاش ماوەیەک هاتمەوە سەر خۆم ..
نەک تەنها لەبەر جوانیەکەی .. ڕاست بڵێم ..جوانی شازادەش هیچی لەو کەمتر نەبوو .. بەڵام بەڕێزیەکەی نەرم و نیانیەکەی .. لەسەرووی هەمووشیەوە هەڵسوکەوتەکانی ...بۆچی ئاوا ڕەفتارم لەگەڵ ئەکات ؟من زیادە ڕەوی لە بیرکردنەوەم ئەکەم یان هەرخۆی ئاوایە ؟

دوو زلەی سوکم بە ڕوخسارم کێشا و خۆم کۆکردەوە ..جۆرە ڕووداوانە ی ژیان ڕانەهاتووم...

ئاوەکەم تێکرد و ڕۆشتم پێشکەشی کەم ...

لەگەڵ سینیەکەی دەستم لەلای دەرگاکەوە سەرەتا سەیرێکم کرد ...

زۆر پیاوانە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو بە ڕێزەوه ...
دایک و باوکیشم لە لایەکەی تر ...
کەش و هەواکە یەکجار بێدەنگ بوو بۆیە بڕیارم دا بڕۆمە ژوورەوە ..

سینیەکەم لە پێش ڕاگرت ..

"سوپاس .." وتی و ئاوەکەی هەڵگرت و کەمێکی خواردەوە ..

"پێش هەموو شتێک ئەمەوێ سوپاست بکەم بۆ هاوەڵی کردنی کچەکەم بۆ ماڵەوە .. بەرزی ئەنرخێنین ..."باوکم وتی..

"نا زۆر ئاساییە ..هەرکەسێک لە بری من بوایە هەمان کاری ئەکرد ..بەڕێز..؟"وتی لە کۆتاییا ئاماژەی بە نەزانینی ناوی باوکمی ئەکرد..

"بڕۆون.."باوکم تەواوی کرد ..

"ئۆهــ بەڵێ بەڕێز بڕۆون .." وتی لەگەڵ بزە نەرمەکەی ..

"کەواتە تۆ هاوەڵی کچەکەم بووی لە ئاهەنگەکە ؟" دایکم پرسی

ڕاستەوخۆ هەستم بە سوری ڕومەتەکانم کرد...کەشەکە گەرم بوو..

"ببوورە کاتژمێر چەندە ؟" خێرا پرسی وەکو ئەوەی ئاگاداری قسەکان نەبووبێ .. هەندێ شڵەژان بە ڕوخساریەوە دیاربوو

"ئۆوهــ....چەند خولەکێک ماوە ببێتە دوانزە" دایکم بە سەرسامیەوە وتی..

خێرا هەستایەوە ..

"ببوورن من پێویستە بڕۆم شتێکی بەپەلەم لە پێشە.."وتی و خێرا خانوەکە ڕوشتە دەرەوە ..

من و باوک و دایکمی بە پەشۆکاوی لە دواوە بەجێهێشت..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن