❞10❝ ڤـــــــــۆت بۆ پارتی نوێ
ڤۆت پێش خوێندنەوە
#کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.
.
.
.
.
✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.
𑁍𑁍𑁍
لەسەر کورسی چێشتخانەکە لە پێش مێزەکەوە دانیشتبووم ، کاتێک لەو جلە گرانبەهایەی پێشم ئەڕوانی...
دووبارە لە ناو بیرکردنەوەی خۆم نوقم ببووم کە بەهەزارەها بیرۆکەی جیاوازم بە مێشکدا ئەهات...
تا لەگەڵ هەست کردن بە دەستێک لەسەر شانم ڕاچڵەکیم و خێرا ڕووم سوڕاند
"دایە ؟!" وتم کاتێک هێشتا ترس بە ڕوخسار و دەنگمەوە دیار بوو .
"ئامی..میوانەکەمان ئەڕواتەوە.. باوکت بانگی کردین کە بەڕێی کەین لەگەڵی..دەی هێندە بیر مەکەوە"دایکم بە سادەی وتی و بەرەو دەرەوەی چێشتخانەکە ڕۆشت..
منیش هەستامەوە و دوای کەوتم بۆ کۆتا جار سەیرێکی جلەکەم کردەوە ..
ئەوگەنجە لە پێش دەرگاکەوە ڕوو لە ئێمە وەستا بوو بۆ ماڵئاوایی، هاوکات باوکیشم لەگەڵی.. ..من و دایکشم لە نێوان دەرگاکە وەستاین...
گەنجەکە بەڕێزەوە ماڵئاوایی کرد.. پێش ئەوەی بە تەواوی بڕوات ڕووی لە من کرد و بە ڕوخسارێکی بەڕێز و شەرم .. تەنانەت سەیری نە ئەکردم ...
"بەم بۆنەیەوە خاتوو ئامی .. من زۆر باسی تۆیان بۆ کردووم بەڵام ڕەنگە تۆ من نەناسی.. گەر ڕێگە بدەی خۆم بناسێنم ..من ”ڕافڵ سمیث “ لە شارۆچکەکە دوکانی جلوبەرگ بەڕێوە ئەبەم.. تەمەنم 20 ساڵە.." ڕافڵ بەڕێزەوە وتی و کەمێک سەری بە ڕێزەوە نواند.. بزەیەکی گەورە لەسەر ڕوخساری باوکم بوو .. بەڵام دایکم زۆر دڵخۆش دەر نەئەکەوت..زیاتر دوو دڵ دیار بوو...
نەمزانی چی وەڵا بەمەوە..خۆ ناساندنێکی زۆر لە ناکاو و بەڕێزانە بوو ..
"خۆش حاڵبووم بە ناسینتان بەڕێز ڕافڵ .. گەورەتکردین بە سەردانکردنمان" وتم و هەوڵم دا بەڕێز دەرکەوم..کەمێک بزەم کرد...کەمتر لە چرکەیەک سەیری کرد م خێرا ڕووی سوڕاند و سەیری باوکمی کرد..
نازانم بۆچی نامۆ ڕەفتار ئەکات..،بەڵام پێ ئەچێت کەسێکی شەرمن بێت گوێیەکانی سورهەڵگەڕاون..بە کەمی لە نێو قژە ڕەشەکەی دیارن...
وای کرد بە زەحەت پێکەنینم بگرم .. نامەوێت هەست بە شەرمەزاری بکات..
ماڵئاواییە فەرمیەکە تەواو بوو و خێرا ویستم بگەڕێمەوە ژوورەکەی ، خۆم هێشا پێکەنینم بە شەرمنی ئەو کوڕە ئەهات..
YOU ARE READING
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
خيال (فانتازيا)ناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...
