.6.

67 22 12
                                    

هاتمە خوارەوە لە ژوورەکەمەوە بۆ هۆڵە خێزانیەکه..دەنگی پێڵاوەکانم  و پلیکانه تەختەیەکه دەنگێکی خانمانەی دروستکردبوو لەو خانووە بێدەنگە .. مۆمەکان کوژێندرابوونەوە و بێدەنگیەکی ترسێنەر دەستی بەسەر ژوورەکەیا گرتبوو ..
زانخوازبووم بزانم دایک و باوکم لە کوێن ...

"دایکە...." بە دەنگەوە وتم

"بابە..." تۆنی دەنگم بەرزتر کرد

بەڵام هێشتا وەڵامێک نەبوو ...

زیاتر ڕۆشتم  و دەستم بە کراسەکەمەوە گرت... تا نزیک هۆڵی دانیشتنەک ...

لە ناکاو دەنگی هاوارەکە ڕای چڵەکاندم تێکەڵ بە ڕوناکی مۆمەکان

"ئامـــی ... یادی لەدایک بوونی حەڤدە ساڵی ت پیرۆززز...."  دایک و باوکم پێکەوە هاواریان کرد کاتێک دایکم کێکەکەی بە دەستەوە گرتبوو ..باوکیشم لە پشتەوەی وەستابوو .. ڕوناکی سەر کێکەکە ڕوخساری ڕوناککردبوونەوە

"ئۆیی...خوایە.. بەڕاستی ترسام .. ئەوە زۆر لە ناکاو بوو.." وتم و دەستم لەسەر گەردنم دانا تا هەناسەم ڕێک بێتەوە ... لەگەڵ بزە گەورەکەی  ڕوخسارم ...



سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن