.13.

51 19 26
                                    


دایک و باوکم بە خێرایی  ڕایان کێشامە سەر قەنەفەکە کاتێک لە هەردوو لامەوە دانیشتبوون...ڕوو گەش و پڕ جۆش و خرۆش دیار بوون ..

"چی ڕووی داوە ؟ ئایا بەهۆی نامەکەوەیە؟ " پرسیم کاتێک سەیرکردنێکم بەهەردووکیان بەخشی..

"کچم ، لە نامەکەیا هاتووە .. شازادەی جێنشین کە تاکە شازادەی شانشینەکەیە ئەیەوێت ببێتە خاوەنی جوانترین هاوسەر لە نێو هەموو شازادەکانی شانشینەکانی تر ، بۆ ئەم مەبەستە، شاهانە ئاهەنگێکی گەورەی ڕێکخستووە کەتێیدا هەموو کچێکی باڵغ بووی شانشین بانگهێشت کراوە ...نامەی بانگهێشتردنەکە بۆ خێزانی ئێمەش هاتووە.." دایکم وتی .

ڕاستی بڵێم دڵخۆش بووم بە بیستنی ئەمە ، بزەم کرد بێ ویستی خۆم .. پێم وایە شایەنی دڵخۆشیە .. هەر وەکو چۆن دایک و باوکم دڵخۆشن...

"کچم ئەمە هەلێکی باشە بۆ تۆ تا هەوسەرگیری بکەی .." دایکم وتی کاتێک دەستی لە نێو دەستەکانم دانا و توند گوشی ..

بزەکەم کەوت کە تێگەشتم هۆکاری دڵخۆشی من و دڵخۆشی خێزانەکەم بە هەمان هەواڵ دوو هۆکاری جیاوازە ..
من پێم وابوو ئەوان دڵخۆشن چونکە ئەمە هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ نەهێشتنی ئەو جیاوازیە زۆرەی چینایەتی .. بەڵام ئەوان دڵخۆش بوون چونکە ئەمە هۆکارێکی باشە بۆ من تا هاوسەرگیری بکەم ..

"کچم گرنگ نیە گەر شازادەش تۆی بە دڵ نەبێت .. لەوێ خێزانێکی زۆری خانەدانی لێیە ڕەنگە بتوانی چاوت بە کورێکی خانە دان بکەوێت.. "دایکم وتی و دەستی بە سەرم هێنا ..

سەیرێکی باوکمم کرد... تا شتێک بڵێت .. بەڵام دیار بوو ئەم جارەیان ئەویش بە هاوڕابوو ...

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن