.20.

68 20 45
                                    


پاڕتی دڵخوازم  چێژ ببینین

.
.
.
.

ڕامکرد تا گەشتم نێو باخچەی کۆشکەکە ..

"ئاااااااااااااااااااا" هاوارم کرد تا مێشکم بۆستێ لە بیرکردنەوه و خواردنی من ..

"ئااااااااااااااااااا.."دووبارە و سێبارە ...

بە دەنگ  گریام .. قوڵ و لە ناخی دڵمەوە ..

پەنجەم لە قورگم کرد تا بڕشێمەوە و ئەو گازەی لەو کێکە نەفرەتیەم دا بێتە دەرەوە ..

"گەمژەن نەیانتوانی جوانیەکی ئاوا دڵبەر ببینن.... "دەنگی کوڕێک هات.. قوڵ بەڵام نەرم .. هێمنکەرەوە.. پڕ لە بڕوابەخۆبوون ..

دوای ڕشانەوە دەنگی کۆکینم تاکە دەنگ بوو ئەبیسترا..

هەستامەوە و ڕووم وەرگێرا ، بەڵام کەسم نەبینی..
بە پشتە دەستم دەمم سڕێ..

"... بەڵام ڕاستی بڵێم بەجۆرێک ئاسودەکەر بوو ، ئاوا من هەلێکم ئەبێت " دەنگەکە وتی

ئەمتوانی هەست بە بزەی سەر لێوی بکەم لە نێوان قسە کردنی ..

دووبارە ڕووم وەرگێرا کەسم نەبینی.. بە دەوری خۆم سوڕامەوە .. هێشتا کەسی لێ نەبوو .. ترسام .. هەنگاوم بەرەو  دواوە نا.. تا پشتم بەر شتێک کەوت..

خێرا ڕووم وەرگێرا ..
کوڕێک بوو .. ترسام و پێم لە پێی خۆم گیر بوو ،هێندەی نەمابوو بە تەواوی بکەوم .. کەمەری گرتم و ڕێکی خستمەوە ..

"هەڵەشە.."بە فیزەوە وتی .. ئەمتوانی بزەی سەر لێوە ڕێکەکەی ببینم ..

ڕێکی کردمەوە و دوور کەوتەوە

"تۆ کێی ؟ "پرسیم  بە ترسەوە

پانتۆڵێکی ڕێکی ڕەشی لەبەر بوو لەگەڵ قەمیسێکی سادە ی ڕەش لەنێو پانتۆڵەکەی کردبوو ..
ئەمویست ڕوخساری ببینم .. بەڵام ڕوون نەبوو لەبەر تاریکیەکە ..
هەندێک سەرم بردە پێشەوە

بە پەنجەیەک پاڵی پێوەنا

"چەند بەپەلەی ... نچ نچ"بە فیزەوە وتی لە کۆتای دەنگی پێکەنینێکی نەرم و کورتی دەرکرد..

گازم لە لێوم گرت لە شەرمەزاریا ..

دەستی خستە گیرفانیەوە و دەسڕێکی دەرکرد..

چەناگەی گرتم سەری بەرز کردمەوە بۆ ئاستی خۆی .. باڵایەکی بەرزی هەبوو .. نازانم چەن بەڵام ڕوون بوو باڵای لە شازادە بەرزتر بوو .. جەستەیەکی پتەو ..ڕێک .. شانێکی پان و گەورە..
قژی شەپۆلاوی بوو ڕوون بوو تەنانەت لە تاریکیەکەشا ..

بە نەرمی فرمێسکی سەر ڕوومەتەکانی سڕیم ..هەندێک فرمێسک تا سەر ملیشم هاتبوو ئەوانیشی بە نەرمی سڕێ..
لای دەمم کە ڕەنگە ڕشانەوکەی پێوە مابێت ..

دەستە پانەکی کە دەماری خوینی ڕوون بوو لەسەری بەڵام هێشتا ناسکبوون وەکو ئەوەی هەرگیز کاری نەکردبێت..
بەسەر شانمەوە هاتەوە خوارەوە و دەستی گرتم و دەستی کرد بە سڕینی ..دەستم زۆر بچوک دەرەکەوت لە نێو دەستەکانی

تەرکیزێک زۆری لەسەر هێشتبوەوە..

"ئەمڕۆ  پێم وابوو ڕەنگی مۆرت زۆر لێ دێ .. مکیاجەکەشت زۆر لێ ئەهات.. ڕاستی بڵێم ... هیچ حەزم بە چونت نەبوو بۆ ئاهەنگەکە ... دڵخۆشم کە لەوێ هاتیتە دەرەوە .."بە نەرمی وتی ..

"من تۆ ئەناسم ؟یان تۆ من ئەناسی ؟" پرسیم ..

بۆچی ئەسڵەن گوێ لەکوڕێک ئەگرم ؟ بۆچی لای وەستاوم ؟ بۆچی ڕێگەی پێ ئەدەم دەستم بسڕێت ؟

مێشکم دەستی کرد بە خواردنم ..خواردنی منێکی داماو..

"ڕەیمۆند "وتی ..

"چی ؟"بە تێنەگەشتنەوە پرسیم

"چیە ؟ ناوێکی سەیرە ؟ "پرسی .. دڵنیام بۆ شڵەژانی من وا ئەکات .. ڕوون بوو ..

"نا .. جوانە.."بە شەرمەوە وتم ..

بۆچی هەست بە شەرم ئەکەم لەگەڵی ؟ وام لێ ئەکات بمەوێت زیاتر کچانە دەرکەوم لە پێشی..

"سوپاس..کەواتە سەیرم کە ئامی ، ڕاستەوخۆ ئەگەڕێیتەوە ماڵەوە باشە ؟ "وتی کاتێک تەواو بوو لە سڕینی دەستەکانم ..

"وەکو ئەوەی بمەوێ لێرەبم بەڵام باوکم کاتژمێر نزیک 10 بە دوام دێتەوە "بە بێ چارەیی وتم .. ئەمەوێ بگریم لێرە .. ڕاستەوخۆ..

"حەزت بە پیاسەی شەوان هەیە ؟"بە بزەوە وتی کاتێ دانە سپیەکانی دەرکەوتن...
سوێن ئەخۆم دانەکانی لە ژیانم ڕێکترن..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن