.12.

47 18 18
                                    

دوای ئەوەی دەفتەری یاداشتنامەکەمم داخست هەرکە لە نوسین تەواو بووم..پەنجەرەی ژوورەکەمم کردەوە تا هەوا کۆنەکان بگۆڕدرێنەوە لەگەڵ هەوای نوێی بەهار ...

بینیم کە پۆستە چیی شاهانە نامەیەکی ڕاستەوخۆ دایە دەستی باوکم کە لەگەڵ دایکم وەستا بوو...
سەرسام بووم ڕاستگۆ بم .. خێرا ڕۆشتمە خوارەوە بۆ زانینی هەواڵەکە ..
هێشتا بەسەر پلیکانەکانەوە بووم ، دایک و باوکم سەریان بەسەر وەرەقەکەنابوو و ئەیان خوێندەوە ..باوکم تەرکیزێکی زۆری لەسەر کردبوو بەهۆی ئەو چاویلکە یەک تاکەی دەستی کە هەمیشە بەهۆی زنجیرێکەوە بەهێلەکەکانی ئەبەستێت، هەرچەندە باوکم جوتیارێکی ئاساییە بەڵام  خوێنەرێکی سەرکێشیشە هەر بەوهۆیەوە خێراتر دیدەی لاواز بوو، بەڵام جیاوازی چینایەتی شتێکی زۆر زاڵە تاکو ئێستاش هیوادارم لە داهاتوو ئەوە ڕابگیرێت.. نازانم گەر بوێری بکرێت ڕابگیرێت ؟!بۆیەش باوکم بوو بە جوتیار نەک پزیشک یان نوسەرێکی دانا ..

بیرکردنەوەکانم وەستا هەر کە سەیرکردنە تیژ و قوڵەکانی دایک و باوکم چوە سەر .. چاوەکانم چەنجارێک تروکاند کاتێ شەویلگەم لەسەر پشتی دەستم جێگیر کردبوو ..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن