.32.

102 17 144
                                    

❞15❝ ڤـــــــــۆت بۆ  پارتی نوێ

#کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.

.
.
.
.

✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.

𑁍𑁍𑁍

جوانی سەمای لەنجەولاری  گوڵە وردیلەکانی لێواری شەقامە خۆڵاویەکە ، تاکە شت بوو بۆ ئێستا خەیاڵی بردووم دوور لەو حەقیقەتەی کە لەسەر گالیسکەکەی ڕافڵ دانیشتبووم لە لایەوە بۆ ئەو شوێنەی بڕیاربوو یەکەم شوێنی ژوانەکەمان بێت ...

"ئحم.." ڕافڵ قورگی پاکردەوە کە ئەیویست سەرنجم ڕابکێشێت..
سەرم بەرەو پێشەوە سوڕاندەوە .

"گوڵەکان جوانیەکی تایبەتیان بەڕێگاکە بەخشیوە هەرچەن وردیشن "بە بزەوە وتی ..

"هم.. وایە.. سەیرە چونکە تاکە ڕێگایە بینیبێتم کە گوڵەکان چەند بەڕێکی لێوەی سەریان هەڵداوە "وتم ..

"ئەتەوێت نهێنیەک بزانی ؟"،وتی کاتێک هێشتا سەرنجی لەسەر شەقامەکە بوو ..

سەیرم کرد و بێدەنگ مامەوە کاتێک چاوەڕێی بووم کە باسی بکات ..

"ئەو گوڵانە خۆرسک نەڕواون وەکو ئەوەی باسی ئەکەن و ڕێگەکەی پێ ناسێنراوە... بەڵکو خوشکە بچوکەکەم بەردەوام لەسەر ئەم ڕێگایە یاری ئەکات کاتێک لەگەڵ دایکم  دێتەوە بۆ سەردانی ماڵی باپیرم  ئەو تەنها  8 ساڵە بەڵام زۆر تێکەڵ نیە حەز بە هاوڕێیەتی ناکات..بەڵام حەزێکی تایبەتی بۆ گوڵ هەیە .. هەمیشە تۆوی گوڵ کۆ ئەکاتەوە و بە درێژای ڕێگاکە  تۆوەکان ئەچێنێت..تاکو ڕێگای دایکم گوڵڕێژ بکات " بە بزەوە وتی

"ئۆووهــ. زۆر نازدارە کەواتە خوشکێکی بچوکت هەیە ؟" بە بزەوە وتم کاتێک بابەتەکە تەواو شیرین دەر ئەکەوت..

سەری بە بەڵێ جوڵاند و بۆ ساتێک سەیری کردم و چاوی خستەوە سەر ڕێگاکە..

"بەڵێ. ناوی ئەزێڵیا'یە ، دایکم بە هۆی خۆشەویستی بۆ گوڵی ئەزێڵیا ناوی لێ ناوە .. ئەو زۆر شیرینە .. دڵنیام خۆشت ئەوێ " بە شیرینی وتی

کەمێک پێکەنیم بەهۆی شیرینی ئەزێڵیا...

"ئەو زۆر شیرین دیارە .. تامەزرۆم بۆ بینینی .. ناوێکی زۆر تایبەتی هەیە " وتم

لەگەڵ گفتوگۆکانمان بێ ئاگابووم کات چەند خێرا تێپەڕی ..قسەکردن لەگەڵ ڕافڵ تەواو جێژبەخش و ئاسودە بەخشە..هەرگیز هەست بە نامۆیی و ئاڵۆزی ناکەی لە دەور و بەری ..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن