.39.

99 14 57
                                        

.
.
.
.

✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.

𑁍𑁍𑁍


من کێم ؟!
بۆچی هیچ شتێکم بیر نایەتەوە ؟!
وەکو کۆتا شت ؟!
ئامی !!سەمیر!! ئامی... ئامیی؟ ئامیی؟

هەوڵم ئەدا شتانێک بێنمەوە یادم ..، نازانم بۆچی بەڵام هەستێکی سەیرم هەبوو وەکو ئەوەی پێویستە .. بە هەر نرخێک بێت .. شتێک بێتە هزرم ..

دەنگێک لە مێشکمەوە دەستی بە قسەکردن کرد ...

"ئامی  تۆ پەیوەستی بێرەوە .. ئێرە خەون و ماڵی تۆیە ، شوێنە خنجیلانەکەی خەونەکانتە، ئامی تۆ لێرە سەلامەتی  ئارامبە ، چێژوەرگرە ..هەموو شتێک هی تۆیە" دەنگێک لە مێشکمەوە هاوتای دەنگی خۆم بەڵام دەنگێکی تیژ و ناخۆش وەکو لەرەلەری دەنگدانەوەیەک ..توشی سەرسوڕانی کردم .. بە توندی گوێیەکانی خۆم گرت تاکو هەندێک لە ئازارەکە و دەنگەکە کەم بکەوه .. بوونی دوو دەنگ لە مێشکێکدا زۆر قەرەباڵغە ..
ئازارێکی زۆر لە مێشکەوە بەرەو چاوەکانم پەرش بوەوه ..توند چاوەکانم داخست پێش ئەوەی بێنە دەرەوە بەهۆی ئازارەکەی...

دەنگەکە وەستا ...
هێواش چاوەکانم کردەوە .. هەموو شتێک جیاواز بوو .. دیدەم یاخوود ئەو شوێنەی لێی بووم تەواو ڵێڵ دەرەکەوت ..وەکو جوڵەی وێنەدانەوەیەک لە ئاودا..

پاش ماوەیەک... دووبارە شتەکان ئاسایی بوونەوە...ڵێڵیەکە نەما...

بەڵام کەشی ئێرە زۆر گەرمە .. تیشکی خۆر زۆر بەتینه و کەش و هەواکەشی وشکە...زیاتر وەکو بیابان و لماوی دەرەکەوێت...

کۆمەڵێک خشتی بەرزکراوم لێوە دیار بوو..وەکو شێوەی هەڕەمێک... پێستی کەسەکان تۆخترە وەک لەوانەی ناوچەکەی من....

ناوچەکەی من ؟؟

کۆمەڵێک شتم هاتەوەیە یاد.، وەکو دایک و باوکم و من سەرقاڵی کێڵانی زەویەکەمانن..

گەڕام بە نێو قەرەباڵغیەکەدا...  ئافرەتێک  ئەگری و هاوار ئەکات.. سەرنجی ڕاکێشام .. بڕیارم دا بەرەو ڕووی بڕۆم ...

"خاتوون ؟ تۆ باشیت ؟" هەوڵمدا بیدوێنم..

وەڵامی نەدامەوە .. یان جوانتر بڵێم .. وەکو ئەوەی نەمبینێ ماماڵەی کرد ..

کەسێک بە نێو جەستەم تێپەری  ... تۆقیم ..
بە شڵەژاوی و سەرلێشواویەوە بەرەو دواوە هەنگاوم نا..  بەڵام .. لە نێو ئەو قەرەباڵغە بەر یەکێکیش نەکەوتم ...زۆر ئاسایی هەمووان بەناو جەستەما تێ ئەپەڕین.. هەر ئەوکاته بوو ..، دڵنیابوومەوە کە هیچ کەسێک لەمانە توانای نیە بمبینێت...
سەیری ئافرەتەکەم کرد لەگەڵ کەسێکی پۆشتە سەیر  بەڕێکەوت...تروشکی هیوا لە چاوە بە فرمێسک تەڕکراوەکانی ئەبینرا... بڕیارم دا دوایان کەوم ..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردWhere stories live. Discover now