.25.

75 18 88
                                    

کە نزیکی ناوڕاستی دارستانەکە بووینەوە ، چاوی گرتم...تاوەکو دیمەنەکە نایابتر بکات...

لە نێوان پەنجە ڕێکەکانی ئەمتوانی هەندێک ڕێگاکە ببینم .. یان ڕوناکی..بزەم کرد لەگەڵ ئەو بێ سەر و بەریەی...

"ئێستا.. ئامادەی ؟!"بە دەنگە پڕ ئاواز و نەرمەکەی وتی..ئەمتوای هەست بە بزەی لێوی بکەم ..

تەنها بە زمانی جەستە وەڵامم داوە...
ئەمویست خێراتر دەستی لا بدات..
نەرم نەرم پەنجەکانی بەسەر ڕوخسارم خشاند.... تا دووبارە دەستم بە بینێکی تەواو کردەوە..

"وااهـــ"دەنگی سەرسامی بێ ویستی خۆم لە دەمم هاتە دەرەوە...

ڕوبەرێکی پڕ لە گوڵ بە هەموو جۆرەکانیەوە.. چەندەها جۆری تێکەڵ.. بڕوا ناکەم هیچ شوێنێکی دونیا دوبارە شتێکی وای لێ هەبێت..

ناوڕاستی دارستانەکە تەواو بەشێوەی بازنەیی پڕ بوو لە گوڵ..
دارەکان تەنانەت بە لق و پۆپەکانیشیانەوە... بوێریان نەبوو سنوری جوانی بازنەکە ببڕن..

دەستی لە پێش ڕوخسارم دانا بۆ ڕاکێشانەوەی سەرنجم.. دواتر دای گرت بۆ ئاستی دەستم.. تا بیگرن..

"بڕۆین ؟"وتی.. بە بزەوە..

دەستیم گرت و بەرەو ناوڕاست ڕۆشتین..

هێلەکەکەی داکەن و لەسەر گژوگیاکە داینا..

"لێرە دانیشە.. با کراسەکەت پیس نەبێت"بە ڕوخسارێکی سادە.. زیاتر جدی دیار بوو وتی...

"پێویست ناکا، تکا ̴ " قسەکەم تەواو نەکرد کە قسەی کرد

"تکایە.. خاتوو ئامی."بە نەرمی وتی.. وەکو ئەوەی نایەوێ پێداگری بکەم ..

وەکو ئەوەی عەزیەکەم زۆر گران بەها بێت...

لە مێشکی خۆما بۆڵاندم..

"ئەو ڕوخسارە گرژە چیە ؟؟ ببوورە گەر قسەم پێ بڕیت.."بە نیگەرانیەوەوتی

"نانا هیچی وا نیە .. سوپاس"وتم و دانیشتم..

لەگەڵما دانیشت...

"کەواتە..زۆر حەز بە چی ئەکەیت خاتوو ئامی ؟ ، کتێب؟." پرسی و گوڵێکی لێ کردوە..

ئۆی خوایە!! ئەیەوێ باشتر بمناسێت ؟!

"ئاهــ، بەڵێ..مەبەستم چێژی لێ ئەبینم.."وتم بە نەرمی.. دەستەکانم لە نێو یەکتر دانابوو.. هێشتا ڕانەهاتووم لە قسەکردن لەگەڵی..، بە جۆرێک شەرم ئەکەم..، ئایا کارە ڕاستەکە ئەکەم بە دانیشت و قسە کردن لەگەڵی ؟!.

"هەڵبژاردنێکی جوانە.. منیش چێژی لێ وەرەگرم.. ئەزانی کتێبخانەیەکی گەورەم هەیە لە ژوورەکەم.. گەر ئارەزووت لێبوو ئەتوانی بیبینیت.. "وتی .. هێشتا سەر قاڵی لێکردنەوەی گوڵەکان بوو..

"سوپاس.."بە سادەیی وتم ..نەم ئەزانی خۆم بە چیەوە مەشغوڵ کەم ..

"پێت چۆنە تۆ گوڵەکانم بۆ لێکەیتەوە ؟ کامەی جوان بوو ئەوە.."بەبزەوە وتی.. وەکو ئەوەی پێشنیار ئەکات بە شتێک خۆم سەرقاڵ کەم ، تا زیاتر ئاسودە بم..

"ئۆهــ ، بێگومان.."وتم و دەستم کرد بە لێکردنەوەی گوڵەکان بۆی.. ئەو گوڵانەی بۆچیە ؟؟

"ئاهـ، ئەم بۆنەیەوە.. تۆ هیچت هەیە بپرسیت ؟"وتی

"نەئا.."وتم و سەرم بەنەخێر جوڵاندم .. سەقاڵ بووم لەگەڵ لێکردنەوەی گوڵ..

دەنگی پێکەنینێکی سوکی هات.. سەرم بەرزکردەوە و بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد..

"ببوورە تەنها زۆر شیرین دەرەکەویت کاتێک جدیت.."وتی و پشتە دەستی لەسەر دەمی دانا کاتێک هێشتا پێ ئەکەنی .. تەنها پێکنینی چاوەکانی دیار بوو...

بێدەنگ مامەوە..کەمێک شەرمم کرد .. ئەو خەیاڵی قۆزە..بۆچی پێکەنینێکی ئاوا جوان ئەشارێتەوە ؟ ئەوە دادپەروەرانە نیە ..

"تەواو بووین .. وەرە.."وتی

"چی؟."پرسیم

تاجە گوڵەکەی پیشاندام .. کەبە هەڵبژاردنی خۆم چنرێنرابوو..

لەسەر سەری دانام بەوریایەوە.

"زۆر لێت دێ.."وتی..

"چەند باشیت لە چنینی تاجی گوڵین" وتم وکو پیاهەڵدانێک..

"بەڕاست ؟؟ ... سوپاس .. تازە فێربووم ..ئەوکات ویستم بتهێنم بۆ ئێرە"وتی ..

ئەو بۆ من خۆی فێری چینینی گوڵ کردووە ؟!ئۆی خوایە!!

خۆم ڕێک کردەوە و ڕووم لە پێش خۆم کرد ...

سەیری لای ڕاستی خۆم کرد تا ڕووم پێچەوانەی ئەو بێت... ڕوخسارم بشارمەوە..

هەستم بە هەنگاوی کەسێک کرد لە پشتمەوە...
مەگەر ئێمە بەتەنیا نەبووین ؟؟

ویستم ڕووم وەرگێرم ، تا دڵنیا ببمەوە لە دەنگەکە...

هەردوو دەستی لە هەردوو لای سەرم دانا..

"ڕەیمۆند!!"بە شۆک و ترسەوە چرپاندم ..

"مەجوڵێ.." بە دەنگێکی گڕ و جدی وتی ..

"سەیری دواوە مەکە." بە جدیەوە چرپاندی...

تەزوو بە گیانمدا هات..
ترس دڵی داگیرکردم...
هەستم کرد زیاتر لە دەنگێک بە دەور و پشتم دێت..دەنگیچەندین هەنگاوی خێرا لە ئاڕاستەی جیاوازەوە...
گلێنەی چام بێ ویستی خۆم خێرا بێرە و بەوێدا ئەجوڵا...تا توینێتی ئۆقرەی مەراقم بشکێنێت...
جەستەم دەستی کرد بە گەرم بوون.. هەستم کرد زیاترلە ئاسایی ئارەق ئەکەمم..
دڵم بە خێرایی لێ ئەدات..وەکو ئەوەی بیەوێت ڕا بکات.. بەڵام لە جێی خۆی جێگیرە..

دەستێک قۆڵی گرتم لە ئاستی ئانیشکمەوە ، تەواو زبر و سەیر بوو.. ترسام .. نەم ئەمویست سەیر بکەم ..

بە ترسەوە چاوم داگرت بۆ ئاستی قۆڵم...

تا بتوانم دەستەکە ببینم .. بۆچی هێندە وشکە ؟هەست بە بوونی پێست ناکەم ...

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن