کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.
.
.
.
.✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.𑁍𑁍𑁍
"ئامی.. نازانم چەند بۆت قورس ئەبیت تا باوەڕ بەوە بکەیت کە ئەیڵێم .. بەڵام بەڵێنم پێ بدە هێمن بمێنیتەوە ..دواتر پەیوەندی من و تۆ بەکوێ ئەگات لەسەر تۆ بەندە.."ڕەیمۆند بە نیگەرانی و سەرلێشێواوی وتی ..
بێدەنگ مامەوە...نامەوێت بڕیار لەسەر شتێک بەم کە هێشتا نازانم چی باسە...
ڕێگەمدا ڕەیمۆند بەردەوام بێت ...ڕەیمۆند هەناسەیکی قۆڵی هەڵکێشا و خۆی کۆکردەوە .. وەکو ئەوەی نەزانێت لە کوێوە دەست پێ بکات ..
"باشە ئامی ، ڕونە کە هەستت بەوە کردووە شتانێک لە مندا بۆ تۆ ئاسایی نین... وایە ؟"ڕەیمۆند بە پرسیارێک بابەتەکەی کردەوە
سەرم بەبەڵێ جوڵاند..
ڕەیمۆند جوڵەی دەستی گۆڕی پەنجەکانی منی لە نێو دەستی خۆی دانا.."ئامی من ، ڕاستی ئەوەیە من وە ئێوە جیاوازین...ئێوە بە ئێمە ئەڵێن خێو ، دێو یاخود ئەهریمەن .. هەر کەسە و بەجۆرێک و چەندانی شێوازی ناوهێنانی تر....ئێمەی نەوەی شەیتانەکان کە هەندێک بانگمان ئەکەن بە جنۆکەکان... .."ڕەیمۆند هێشتا بردەوام بوو لە قسە کردن.. بەڵام من تەزوویەکی تر لە دڵمەوە بۆ تەواوی جەستەی ناوەوەم بڵاو بوەوە..
نەمتوانی خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم وەکو کردارێکی بێ ئاگا دەسم لە نێو دەستی دەرهێنا ..دڵنیابووم لە تۆنی دەنگی و ڕوخساری کە ئەمە گاڵتەکردن نیە..بەڵام مێشکی منیش باش قبوڵی ناکات..بوونی جن و تارماییەکان بە گشتی .. شتێکی باوە لەم سەردەمەدا .. بە تایبەت شوێنی چۆڵ و تاریکەکان..چەندەها کەس بانگەشەی بینینیان ئەکەن...کە شتێکی حاشاهەڵنەگرە..
ڕەیمۆند هەناسەیەکی قوڵی تری هەڵکێشایەوە و گازی لە لێوی گرت تا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات... دەستەکانی لە نێو یەکتر کۆکردەوە ...
منیش هەوڵم ئەدا ئاسایی دەرکەوم بەڵام چاوەکانم هەمیشە هەوڵی دوورەپەرێزیان ئەدا ..."ئامی...تکایە..من ئازارت نادەم ، مەترسیدار نابم بۆت دڵنیابە .. "ڕەیمۆند بە دەنگێکی نەرم و تۆنکی نزمەوە وتی ..
"بــ ̴ بەڵام .. ڕەی.. تۆ بەو شێوەیە ناچی . مەبەستم ..."وتم .. ئەمتوانی تێبینی ئەوە بکەم دەنگم لەرزینێکی تێدایە ..
"ئەزانم خەیاڵت کردبوو ناشرین و ترسینەر بین ڕاستە ؟"بە بزەوە وتی ..
بێدەنگ مامەوە و نەمزانی چی بڵێم .. باروودۆخەکە بە جۆرێک نائاسوودە بوو ..
"باشە..ڕاستی لەو جۆرە ناشرینانەشمان هەیە وەکو ئەوەی بینیت.. چەندەها شێوەی جیاواز و سەیر و سەمەرە بۆ تۆ.. بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە توخمێکی جیاوازین ..کاتێک شەیتانێکی نێرە لەگەڵ مرۆڤێکی مێیە لە پەیوەندی دابێت.. وەچەی خستراوە بریتی ئەبێت لە توخمێکی دوو ڕەگ ..وەچەی مێیە بەکار ئەهێنرێتەوە بۆ بڵاوکردنەوی خراپەکاری لە نێوان مرۆڤەکان بۆ پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤێکی نێرە و خستنەوەی وەچەی بەهێزی پلە یەک کە توخمێکی بەهێزە.." ڕەیمۆند وتی ..
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...