.38.

80 15 60
                                        

.
.
.
.

✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.

𑁍𑁍𑁍


"ڕەی.. ڕاستی هەندێک شت لێرە جێی گومانە.. ڕەنگە ئێوە هەستی پێنەکەن.. بەڵام بە ڕوونی جێی گومانە...نامەوێ لە ئێستایە زیاتر بڵێم  تاوەکو زیاتر دڵنیائەبمەوە کە چی بە مێشکما دێت...و ڕوونتر ئەبنەوە" وتم .. نامەوێ شڵەژاویان بکەن تەنها بەهۆی چەند بیرکردنەوەیەک...

"کەواتە من پێویستە چی بکەم ؟"ڕەیمۆند پرسی

"پێموایە تەنها گفتوگۆ کرد لە ئێستایا باش ئەبێت .." وتم

گەڕاینەوە لای سەمیر ...باشتر دەر ئەکەوت.

"سەمیر ...، ئاساییە هەندێک بەردەوامبین لەسەر ئەم جۆرە  گفتوگۆیانە تا مێشکی ئامی ئاسودەتربێت... سێرکە هیچ زۆریت لێ ناکەم"ڕەیمۆند ڕاستەوخۆ بە سەمیری وت و زیاتر لە جاران جدی دەرەکەوت

سەمیر سەری بە بەڵێ لەقاند ..

"کەواتە چی دەربارەی  بڕۆین و پیاسەیەکی دارستانەکە بکەین  لەکاتی گفتوگۆکردن ؟؟"ڕەیمۆند پێشنیاری گۆڕینی ژینگەکی کرد ... بێگومان من و سەمیریش قایل بووین ..

لەگەڵ کۆتا وشەکانی ڕەیمۆند ،بەرەو ڕێگای نێو دارستانەکە ڕۆشتین  لەگەڵ گفتوگۆردن دەربارەی  هەموو ئەو شتانەی بە مێشکمدا ئەهات... کەی یەکەمجار هاتن بۆ ئێرە ، کۆتا شت بەبیریان دێ چیە .. وە چەندەها پرسیاری تر کە زۆرینەیان بێ وەڵام ئەمانەوە ...
ئەو ڕێگایە کە بۆ من ڕێگایەکی نەناسراو و نامۆ بوو ..
هەرچەندە بۆ ئەوان وەکو گەڕانێک وابوو ..
تا زیاتر بەرەو قوڵایی دارستانەکە ئەڕۆشتین ، زیاتر هەستم بە تەسکبوونەوەی ئاسمانەکە ئەکرد کە جگە لە خەوشێکی ڕەش هیچی تر نەبوو ..وەکو عەدەمێکی بێ کۆتا ...
بەجۆرێک بیرکردنەوەمی نوقم کرد..، هەموو ئەو پرسیار و بیرۆکانەی لە مێشکما هەبوون تەواو ئاڵوز ببوون .. هەندێ سات لەبیرم ئەکردن و ئەگەڕانەوە ..

پێم وابێ پرسیاری بێ مانا و قسەم زۆر کردبێ بێ ئاگاداری تەواوی خۆم ..

ڕەیمۆند بە دەنگێکی نەرم و لەسەرخۆ دەستی کرد بە قسەکردن.."ئەم جیهانە...ئامی.. ئەمە ماڵەوەیە .."

"ماڵەوە ؟!"بەبێ ئاگایی پرسیم

"بەڵێ ئەوەی هەمیشە خەونت پێوە ئەبینی ... ئێرە ئەوەیە هەموو ئەوانەی پێت وابوو  لەگەڵ تۆدا ناگونجێن لێرە جیاوازە .. خەڵکی جیاواز و یاسای جیاواز .... ئێرە ئەو جیهانەیە کە هەمیشە خەونت پێوە ئەبینی .. بەڵام لە شێوەیەکی جیاوازدا "

لەگەڵ ڕەیمۆند .. وتە نەرمەکانی .. ئارامبوومەوە .. هەستم بە شتێکی جیاواز ئەکرد کە هەرگیز پێشتر هەستم پێ نەکردبوو...

چاوەکانم  ڕۆشتنە سەر سەمیر..

هێشتا بێدەنگ مابوونەوە... بەڵام ... بەڵام چاوەکانی بەجۆرێک ئەجوڵان پێشتر نەمبینی بوو ..وەکو ونبوویەک کە بەدوای شتێک بگەڕێت.... یان... شتێکی بیر بکەوێتەوە...لەوانەیە..

توند دەستی بە گوێیەکانی گرد ... جوڵاندنی چاوە ونبووەکانی لە بێ ئاسۆ..

"دەنگ..دەنگ..ئەو دەنگە...تێکی ئەشکێنێ.... زیاتر لە.....ئەو شتێک ئەشکێنی قوڵ... ئەشکێنێ..."دەستی کرد بە وڕێنەکردن لە پێش خۆیەوە بە دەنگێکی بەرز.. وەکو ئەوەی  ڕێگری لێ بکرێت کە گوێی لە دەنگی خۆی بێت... ڕەنگە ئەو دەنگە...
بۆ دواوە گەڕایەوە و کەوت.. من و ڕەیمۆند هێشتا بە سەرسوڕماوی سەیرمان ئەکرد..

ڕەیمۆند خێرا بەرەو ڕووی  ڕۆشت و دەستی بە پشتی ئەهێنا تا هێمنی بکاتەوە...

من لە جێی خۆم وەستابووم ..

دەستی کرد بە چرپەکردن لە پێش خۆیەوە ..

خێرا بەرەو ڕووی  ڕۆشتم و لەتەنیشتیەوە دانیشتم...دەستیم گرت و لە گوێیم دوور خستەوە.. تا زیاتر بە گوێی خۆی نەکێشێ...
"سەمیر .. سەمیر..سەمیر.."بانگم کرد چەندەها جار تا سەرنجی  بکەوێتە سەرم..سەرکەوتووبووم..

"دەنگەکە چی ئەڵێ..  گوێبگرە .. وەبیڵێوە .. تۆ ئەتوانی ئەوە بکەی سەمیر.. من باوەڕم پێتە" وتم ..سەیری ڕەیمۆندم کرد... بۆ ساتێک سەیرکردنەکانیم بە دڵ نەبوو.. بەڵام  هێشتا بەردەوام بوو لە پاڵپشتی کردنی سەمیر.. ڕەنگە من زیادەڕەوی بکەم .. ئەو خەمی  هاوڕێکەیەتی ..

"ئێمە لە کاتێکی تردا ئەژین ...ئامی.." سەمیر چرپاندی .. سەرنجمی گەڕاندەوە سەر خۆی.... دەستی کرد بە هەناسەدانێکی قورس .. وەکو ئەوەی هەناسەی بۆستێت..

"کاتێکی تر.. جیهانێکی تر....هەستەوەریەکی تر.."سەمیر بەردەوام بوو لە چرپەکردنە نامۆکانی..

لەگەڵ کۆتا وشەکانی ..سەمیر ...
.
.
.
.

من کێم ؟!
بۆچی ناتوانم هیچم بی بکەوێتەوە ؟!
من لە کوێم ؟!
ئەوانەی دەورم کێن ؟!
هەست بە کێشی خۆم ناکەم ،...وەکو ئەوەی... وەکو ئەوەی بۆ یەکەمین جارە ..ئاشنای خۆم ئەبم...

کوڕێک لە پێشمەوە شانەکانی گرتووم ئەمژاکێنێ... ئەو شڵەژاو .. ترساو...دەرئەکەوێت..
ئەتوانم گوێم لێ بێت بەڵام دەنگی  ڕوون نیە...
بەردەوام هاواری کەسێک ئەکات...ئامی ؟؟

ئامی کێیە ؟؟ ئەکرێت من ئامی بم ؟؟

دەنگەکەی  ڕوون بوەوە ..
"ئامی.. ئامیی.. وەرەوە سەر خۆت...ئامیی.. ئاممیی.. منم ڕەیمۆند...گوێت لێمە؟؟ . نەفرەت بۆچی ئاوا مردوو دەرەکەویت ..گوێت لێمە منم ڕەیمۆند من لێرەم ... ئی خوایە .. سەمیر..."ئەو کوڕەی خۆی بە ڕەیمۆند ئەناسێنێت.. بەردەوام بوو لە  هاوار کردن...

لە ناکاو ڕای کردە لای  ئەو جەستەیەی سپی کەوتوه.. لەلایەک .. وا وشک ئەبێتەوە بە جۆرێک دەمارەکانی ڕەش دەرەکەون..

"سەمیر.. سەمیر... "بەردەوام بوو لە جوڵاندنی و بانگکردنی... فرمێسکەکانی کەوتنە سەر جەستەکە و ئەو جەستەیەی لە باوەش گرت...

بەڵام ...

من کێم ؟!

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردWhere stories live. Discover now