.11.

146 35 17
                                        

خۆر جارێکی تر ڕوناکی بەخشیەوە و ڕۆژێکی نوێ دەستی پێکرد .. وەکو ئەوەی تەواوی دوێنێ خەونێک یان خەیاڵێک بووبێت ..سبەینێش تەنها لە نێو مێشکمان بوونی هەبوو ... ئەوەی ئێستا هەیە لە نێویداین کەنازانین چی ئەگوزەرێت ..  بۆچی لێرەین ..

زۆر کات لە زۆر کەسەوە .. لە زۆر کتێبەوە بیستمە و خوێندوومەتەوە ...
ئەوترێت .. مرۆڤ پێویستە سەرەتا بزانێت بۆچی لە دایک بووە تاکو بتوانێت بیت ..
واتا هەموومان پێویستە بە بوونمان لەسەر زەوی شتێک بگۆرێت وە بێ بوونی ئێمە لەو شتە کەمبێت .. بەڵام ڕاستگۆ بم ، پێم وانیە هەرگیز بزانم ئەو ئەو تایبەتمەندیەی خۆم بدۆزمەوە... هەندێ جار پێ وایە من لە بیرکراوێکی زیادم لەسەر زەوی.. تەنانەت سروشتیش نەزانێت چۆن مامەڵەم لەگەڵکات ..نەمناسنەوە...
هەندێ جاریش پێم وای .. پێویستە بە کاتی مردنم بگەم تا دوای مردن بتوانم دووبارە بیر بکەمەوە و تایبەتمەندیەکەی خۆم بزانم ..

٭ یاداشتنامەی ئامی 11ی نیسانی 1832٭




سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردWhere stories live. Discover now