شانەکەی دەستم دانا .. و هەستامەوە ..
چاوەکانم داخست....
گەر ئەو لە خێزانێکی شاهانەبا ... ئێستا پێکەوە لە هۆڵێکی گەورە لە نێوان هەزارەها خڵک سەمامان ئەکرد .. لە ئاهەنگە گەورە و تایبەتەکەی ڕۆژی لە دایک بوونم ...
قاچەکان و قۆڵەکانم دەستیان کرد بە جوڵە .. لەسەر نوکی پێم سەمام ئەکرد .. بە دەستێکم لایەکی کراسەکەم گرتبوو...
دەستەکەی ترم لەسەی شانە پانەکەی.....ئەمتوانی هەست بە دەستی بکەم لەسەر کەمەرم... جوڵە نەرم و پیاوانیەکەی ... لە نێو ئەو جلە فەرمیانە ...
جوڵەی قژم زیاتر ئاوازی دابوو بە کەشەکە ...بە دەور خۆم سوڕامەوە و دەستی ئەوم لەسەر سەرمەوە گرتبوو...
باڵای بە ڕوونی لە من بەرزترە .. پیاوانە و نەرم و نیان ...چی گەر لە خێزانێکی شاهانە نەبوو ؟!
ئێمە لە گوندەکەی ئەو چاومان بەیەکتر ئەکەوت ...پێکەوە سەما کلتوریەکانمان ئەکرد لە شەوی ڤیستیڤاڵەکان ...
سەیری یەکتریمان ئەکرد و بزەی گەورەمان ئەکرد ...
ددانە ڕێک و سپیەکانی لە نێو زەردەخەنە گەورە و پیاوانەیەکەی دەر ئەکەوتن ..
ئێسکی گەردنی لە نێو یەخە کراوەکەی ئەو بلوزە سپەیەی بەری دەر ئەکەوتن .. کە هەر چەن بەرین بوو بەڵام توانای نەبوو جەستە ماسولکەیەکەی بشارێتەوە . ماسولکەیەکی ناوەندی و سروشتی ....ئەمتوانی هەست بە قوڵایی خۆشەویستیەکەی بکەم لە نێو چاوە قاوایەکانی ...قژە چوکلێتیەکەی ...قاواییەکی کاڵ و جوان لەگەڵ جوڵەکانی ئەهاتەوە سەر چاوی و گە زیاتر حەزی لێبوو بە لاوە دایبدات ...
بەڵام ....
بەڵام...
ئەو شێوەی چۆنە ؟!
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...