.24.

81 21 60
                                    

لەو کاتەوە  دوو ڕۆژ تێپەڕیوە .. دووبارە نەمبینیوەتەوە...
وەکو ئەوەی ئەویش خەیاڵێک بێت هیچی تر نا...

بۆچی گرنگی پێ بدەم ؟ ڕەنگە تەنها منداڵێکی دەوڵەمەند بێت...

لە خەیاڵەکانم بووم.. لەلای باوکم وەستابووم گوایە یارمەتی ئەیەم لە چاککردنی کێڵگەکە....

"ئامیی.. ئامیی.. ئااامیی.." باوکم بانگی کردم..

"ئۆهـ.. ببوورە باوکە مێشکم ڕۆشتبوو.." بە شەرمەزاریەوە وتم..

"جا تۆ مێشکت کوا لە جێی خۆی بوو ..."باوکم بە پێکەنینەوەوتی...

بزەم کرد لە گێژی خۆم .. باوکیشم هەستی کردووە  مێشکم زۆر ئەڕوات... بەهۆی زۆر بیرکردنەوەم...

ڕۆژێک سەرە داماوەکەم لە جەستەم لێ ئەبێتەوە بەهۆی زۆر بیرکردنەوە... یان مێشکم زۆرگەورە ئەبێت و ئەمخوارت...

"کچی خۆم دایکت بانگی ئەکردیی.. بڕۆ بۆ لای ئەو"دواتر بە نەرمی وتی ..

دایکم هاتبووە پێش دەرگای خانووەکەمان .. کە ڕۆشتمە لای..

"ئامی.. بڕۆ دارستان.. هەندێک گوڵی خونچەم بۆ کۆبکەوە بۆ چای و شیرینی ..نەمان ماوە... دواتر  ئەتوانی جەوێکیش بگۆری ئەم ماوەیە مێشکت زۆر ژاوە ژاو دیارە..."دایکم وتی و سەبەتەکەی پێدامم..

بزەم کرد و ماچی ڕوومەتیم کرد و ڕۆشتم...

ئەزانی چی خێزانەکەمم خۆشەوێت ؟؟ ئێمە بیرکدنەوەمان زۆر جیاوازە .. زۆرکات شەر ئەکەین.. بە کەمی نابۆڵێنین لەسەر شتەکان .. ڕەنگە زۆر نزیک دەرنەکەوین.. بەڵام.. زۆر ڕوونە هەست بەیەکتری بکەین..،زۆر ڕوون ئەمخوێننەوە..

بۆکەسێکی وەکو من کە قسەکردنی هەستەکانم بۆم قورسن.. دڵخۆشم بێ ئەوەی هیچ بڵێم  .. وەڵامەکەم دەست ئەکەوێت...

ڕۆشتمە دارستانەکەوە...هەندێ گوڵی خونچەم کۆکردەوه... پەمەی و ئاڵ.. بۆنێکی  تایبەت و زەقیان هەبوو کۆکروونەوەیانیان ئاسانکردبوو لەو دارستانە گەورەیە ..

تەواو بووم لە کۆکروونەوەی گوڵەکان....
ئەو کتێبەم دەرهێنا کە دایکم لە نێو سەبەتەکەی دانابوو بۆم..
هەندێکم لێ خوێندەوە...تا بێزاربووم ...لە نێو گژوو گیا کە وەکو جەستەیەکی بێ ڕوح ڕاکشام..

کەمێک پشووم دا لەپێش خۆرەتاوەکەکە لە ژێر لق و پۆپی دارەکانەوە ئەهاته ژوورەوە ..

بێ ویستی خۆم دیمەنی ئاهەنگەکەم هاتەوە پێش چاو...بۆچی ئەبێت هەمیشە بەشە خراپەکە بۆ ئێمە بێت ؟

هەندێک کەس ئەیانەوێ ببنە پاڵەوانی چیرۆکەکە... هەندێک کەس ئەیانەوێ  تەنها ژیانێکی ئاسایی بژین... هەندێک کەس چێژ لەوە ئەبینن کە توانا و هێزیان هەیە وە پیشانی دەورو بەریانی بدەن ئەتوانن چی بکەن.....

بەڵام هیچ مرۆڤێک ناتوانێت ببێتە کارەکتەری سەرەکی ژیانی هیچ کەسێک.. هیچ مرۆڤێک کارەکتەری سەرەکی ژیانی هیچ کەسێک نیە..پێویستە مرۆڤەکان ئەوە قبووڵ بکەن..
بەڵام ئەزانی لە هەمووی خراپتر چیە ؟؟ تەنانەت لە ژیانی خۆشتدا کارەکتەرێکی لاوەکی بیت... بڕوام پێ بکە هیچ شتێک وەکو ئەوە بەئازار نیە...وات لێ ئەکات بێزت لە خۆت بێتەوە بۆ بوونت...

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن