.
.
.
.
✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.
𑁍𑁍𑁍
"ڕەیی ، چی بکەین؟!شازادە مرد.."بە تۆقیویەوە سەیری چاوەکانی ڕەیمۆندم ئەکرد کاتێک قۆڵەکانیم گردبوو ...ڕەی باشتر نەبوو لە من .. بێدەنگ مایەوە..
پێویستبوو شتێک بکەم نەک تەنها دابنیشم بە تۆقیووی .. کاتەکە تەواو جدی بوو .. هێشتا دەستەکانم ئەلەرزی ..
دوورکەوتمەوە و بەرەو ڕووی تەرمەکەی شازادە کەمێک بە ئەرزەکە خۆم خشاند تا لێی نزیک تر ببمەوە ..
دەستم لە ملی دا .. دڵی لە لێدان وەستابوو .. چاوەکانی بە کراوەیی مابوونەوە ...
سەیرێکی ڕەیمۆندم کردەوە .
"مردووە ، بەتەواوی " وتم..
"ئامی ..."ڕەیمۆند وتی و توند قۆڵەکانی گرتم .. ترس چاوەکانی لە باوەشگرتبوو ئەمتوانی بە ڕوونی هەستی پێ بکەم ..
"کێشەکە ئەوەیە تاوانباری گومانلێکراو بە تەنیا من نیم .. یان بە تاوانبارکردنی تارماییەک بێ واتایە .. بەڵام تۆ تاکە مرۆڤی بینراوی لێرە.. پێویستە چارەسەرێک بدۆزمەوە .... ببوورە من ئەم هەرایەم درووستکرد "بە نیگەرانیەوە وتی ..
من نیگەران بووم بۆ ڕەی بە جۆرێک خۆم لە بیرکرد ... ئەویش ئاوا ترساوی منە ...ئەمە چی حاڵێکە ..
بەتەواوی خۆم لە بیرکرد .. ئێستا چۆن لەم ئاژاوەیە دەربچم .. تەنانەت ناتوانم لە هۆڵەکەش بڕۆمە دەرەوە .. لە دەرگا نە پەنجەرە تەواوی دەرەوە پاسەوانە ..
تاوانێک لە ناوجەرگەی کۆشک ڕوویداوە ..
"ئامی .. ڕاستی چارەسەرێک هەیە بەڵام ..."ڕەیمۆند دەستی بە قسەکردن کرد بەڵام وەکو ئەوەی بە زۆر قسە بکات .
"چی شتێک...، بەڕاستتە ؟؟"بە سەرسامیەوە وتم
"سێرکە ئەوە تەنها قسەیەکە پێویست ناکات بیری لێ بکەیتەوە.. هەر ڕێگە چارەسەرێکی ترت لەلایە گرنگ نیە چەند مەترسیداربێت پێکەوە ئەنجامی ئەدەین..."ڕەیمۆند بە نیگەرانیەوە وتی ..
"ڕەی تەنها پێم بڵێ .." وتم
"باشە ڕاستی ئەوەیە کە .. لەگەڵ من بێیتە جیهانی تارمایەکان.. بەڵام زۆر مەترسیدارە.. سەرەتا مرۆڤەکان ڕێگەپێدراو نین.. دووەم ئەوە تەنها ڕوحت ئەگوازێتەوە ..جەستەکەت لێرە ئەمێنێتەوه .. بەڵام ئاوا هیچ بەڵگەیەکیان نابێت کە تۆ شازادەت کوشتبێت.. جەستەکەت لێرە سەلامەت ئەبێت بە پێی یاسا.. ڕوحەکەشت لەوێ ئەبێت... بەڵام بۆ کاتێکی سنوردار .. تا چارەسەرێکی تر ئەدۆزینەوە.. پێم وابێت ئێستا تاکە چارەسەرە.."وتی ..
.
.
.
"باشە.. با ئەوە بکەین ." وتم بە دڵنیایەوە .. هەرچەندە ترسێنەر بوو بۆم .. بەڵام بوونی ڕەیمۆند لەوێ لەگەڵم ورەی پێ ئەبەخشیم.
YOU ARE READING
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...
