.18.

51 18 44
                                    

پاش نزیکی نیو خولەک یان زیاتر ، شازادە دەرکەوت .. هەمووان سەرمان دانەواند بۆ نواندنی ڕێز..
پاشا و شاژن لەسەرەوەی هۆڵەکە لەسەر کورسیە گرانبەهاکانیان دانیشتبوون .. دڵخۆش دیار بوون بە بینینی هەموو ئەو کچە جوانە ..

شازادە بەرەو خوارەوە هەنگاوی نا

ڕاستی بڵێم تەواو سەرنجڕاکێش بوو ، قژێکی زەرد وەکو ئاڵتون ئەدرەوشایەوە
شانە پانەکانی ...لوت و ڕوخسارە ڕێکەکەی .. چاوە شینەکانی کە هێندەی زەریا شین بوو ..شێوەی ڕوخساری توند بوو بڕۆیەکی ئەستورو ڕێک کە نزیک بوو لە چاوی وای کردبوو وەکو چاوی گورگ دەربکەوێت ..لێوەکانی ڕێک و ئاڵ بوون..
لە نێو ئەو جلە فەرمیە سپیانە .. هێندە جوان دەر ئەکەوت، پێت وابوو نایاساییە گەر بۆ ماوەیەکی زۆر لێی بڕوانی ..ئێستا زانیم کچەکان بۆ هێندە وروژابوون بۆ ڕازی کردنی ..

شازادە لەگەڵ بزەکەی کە چاڵەکانی ڕومەتی دەرکەوتبوو ،هەندێ خاڵی هەبوو لەسەر ڕومەتەکانی زۆر کاڵ بوون بەڵام جوان بوون وەکو ئەستێرە کە ئاسمانی زەریاکە دا ئەپۆشێت ...

هەنگاوی نا بەرەو خوارەوە لەسەر ئەو فەرشە سورەی کە بەسەر پلیکانەکان هاتبووە خوارەوە بۆ کۆتایی دەرگاکەی دەرەوە ..

سڵاوی لە هەندێک کەسی پایە بەرز کرد .. یان کوڕە لاوەکان کە پلەی باشیان هەبوو لە سەربازی..

دواتر خێزانە خانەدانەکان دەستیان کرد بە سڵاو لێ کردنی و  ناساندنی کچەکانیان

ئێستا تێگەشتم بۆچی ئەیەوێت ببێتە خاوەنی جوانترین هاوسەر لە نێوان شازادەکانی شانشینەکان...

ئەو بێ وێنە جوانە ....

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن