Part-3

1.9K 380 185
                                    


"بەختێکی باش"
دواتر دەرگاکەی داخست

زۆر ترسام کاتێک تایهیۆنگ لە بەرامبەر دانیشت و پێی لەسەر پێ دانا دواتر وتی
"هیچت خوارد"

منیش وتم
"ئەوە ئێوە هەموتان شێتن یان خۆتان وەک شێت دەردەخەن؟! من بەدەستی بەستراوەوە چۆن دەتوانم خواردن بخۆم"

ئەویش وتی
"دواتر بیخۆ ئێستا چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەم"

زۆر کەسێکی جدی بوو حەزم بە شێوازی دانیشتنم نەدەکرد لەبەرامبەر ئەودا چونکە بەردەوام سەیری ملی دەکردم بێگومان سەیری ئەو شوێنە دەکات کە بۆی مۆر کردووم هەستدەکەم شوێنەکە دەزرنگێتەوە

"کەواتە بۆچی باوکت تۆی شاردۆتەوە؟"
وای وت کاتێ پاڵی دایەوە بە کورسێکەیدا منیش وتم

"من پێم وتن من باوکم نیە"
دواتر ڕووم کرد بەو لایا وتی

"بەڕاستی کەواتە تۆ لە هێلکەوە هاتویت؟"
منیش سەیرێکم کرد بەڵام سەیرکردنێکی تیژ وەک چەقۆ ئەو شۆک بو پێی لەسەر پێ لابرد و وتی

"بەو شێوەیە سەیرم مەکە "
کەمێک هاتە پێشەوەو وتی
"ئەو سەیرکردنە زۆر سەرنج ڕاکێشە"
ئەم جارەیان شۆک بووم و ڕووم وەرگێڕا گوێم لێبوو کە پێکەنی

ئەو بەردەوام سەیری ملی دەکردم لەبەر ئەوە  منیش سەرم جوڵاند بۆ ئەوەی قژم بێتە سەر شانم و ملم دیار نەبێ.  تایهیۆنگ هەناسەیەکی هەڵمژی و گەڕایەوە سەر کورسیەکە ئەم جەرە زۆر جدی تر دەرکەوت دوبارە هەمان پرسیار

"بۆچی باوکت تۆی شاردۆتەوە؟"
بێزاربووم لەوەی کە ئەوەنە ئەو پرسیارە دوبارە بکەنەوە ناتوانن لەە تێبگەن کە من نامەوێ ڕاستیەکان بڵێم!؟ دوبارە وتم

"پێم وتی من باوکم نی__"
ئەمجارەیان قسەکەم بڕی کە زانیم دەمانچەیەکی لە چاکەتەکەی دەرهێنا و ئاڕاستەی کردە من هەستم بەساردی کرد ئەو کاتەی چەمانچەکەی خستە سەر نێوچەوانم و وتی

"یان ڕاستیەکان بڵێ یان بمرە هی سۆل"
من زۆر بە قورسی هەناسەم دەدا باشە مرۆڤ چۆن دەتوانێ قسە بکات لە کاتێکدا دەمانچە بە نێوچەوانیەوە بێت و هەست بەوە بکات بۆی هەیە لە هەرکاتێکدا بێت ئەو گولەیە دەربچێت ؟؟؟ پێم وت

"چی ئەگەر ڕاستیەکان بڵێم هەر دەمرم لە کۆتایدا؟"
زۆر ترسام کاتێک بە دەستەکانی دەستی لە دەموچاوم دا دواتر دەستی لەو شوێنەدا کە بە لێوی مۆری کردبوو هەستم بە لەرزێک کرد کاتێک دەستە ساردەکانی بەر ملم کەوت زۆر شڵەژاو بووم بۆیە چاوەکانم داخست
پاشان پێی وتم

"هێشتا نا گیانەکەم هێشتا نا"
دواتر لە شوێنی خۆی دانیشت و وتی
"کەواتە ڕاستیەکانم پێ بڵێ"
ئەو بە زەردەخەنە شەیتانیەکەیەوە وای وت منیش وتم

"تەنانەت ئەگەر ڕاستیەکانیشت پێ بڵێم ئەوا من هیچ شتێکم نیە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنن "
ئەویش لایەک لە لێوی بەرزکردەوە

"بەڵێ لەبەر ئەوەی تۆ خاڵی لاوازی ڕکابەرەکەی منی دەتوانم زۆر بەباشی بەکارت بهێنم"
من زۆر ترسام پێم باشتر بوو بمرم نەوەک لەژێر دەستی ئەو بم چونکە ئەو زۆر ترسناکە پێی وتم

"باشە کەواتە بخۆ"
لەسەر کورسیەکە سەیری ئەکردم باشە مرۆڤ چۆن ئەکرێت ئەوەنە سەرنج ڕاکێش بێت تەنها بە دانیشت لە بەرامبەرت! وتم

"بەڵام من بەستراو__"
قسەکەم بڕی کاتتێک نامجون دەرگاکەی بە خێرای کردەوە و شڵەژاو دیار بوو. تایهیۆنگ هەناسەیەکی هەڵمژی و وتی

"چەند جاری تر ئەبێت بە تۆ بڵێم کە لە دەرگا بدەیت؟"
نامجون وتی

"کاتم بۆ ئەوانە نیە هەواڵێکی بە پەلەم پێیە"
سەیرێکی دواوەی کرد و خێرا هاتە ژوورەوە تایهیۆنگ وتی

"چی بووە"
لە ناکاو دەنگی تەقینەوەیەک هات من هاوارم کرد لە ترسا ئێستا چ دۆزەخێکە؟ تایهیۆنگ دەمانچەکەی دەرهێنا بە هەمان شێوە نامجونیش

"باوکی هی سۆل شوێنەکەمانی دۆزیوەتەوە"
نامجون وتی کاتێک بە دوودڵیەوە سەیری تایهیۆنگی کرد

"چی؟؟؟ چۆن؟؟؟!!"
تایهیۆنگ وای وت بە توڕەییەوە بەرەولای نامجون ڕۆشت نامجون وتی

"من نازانم چ-چۆن!!"
تایهیۆنگ هاواری کرد بە سەریا

"کەواتە بۆچی وەستاوی پەیوەندی بە وانی ترەوە بکە با بێن و ڕێیان لێ بگرن"
نامجونیش سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و سەیرێکی منی کرد و وتی

"چی دەربارەی خاتو هی سۆل؟"
تایهیۆنگیش پێکەنینێکی شەیتانی کرد و وتی

"ئەو بۆخۆم لێگەڕێ"

ఌ♥︎

👉💖👈👉💙💛💜💚

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now