سكرتێره كانگ وتی
"خاتوو هان من نازانم--""سكرتێره كانگ ڕاستیه‌كانم پێبڵێ چه‌نكه دوودڵ نیم له‌وه‌ی فیشهكێكت لێبده‌م دوای ئه‌وه‌ی وات لێكردم بڕوا به درۆكانت بكه‌م"
ده‌ستی كرد به له‌رزین و له‌ترسان ئاره‌قه‌ی ده‌كرده‌وه و سه‌یری هه‌موو شوێنێكی ده‌كرد جگه له من.
دواتر سه‌یری منی كرد و وتی"خاتوو هان من به‌ڕاستی نازانم"
ده‌ستم هێنایه خواره‌وه‌و پێم وت"من به‌ڕاستی بڕوام پێكردیت"
من زۆر ون بوبوم له‌م جیهانه وه پێموابوو ئه‌و تاكه كه‌س ده‌بێت كه تاكو كۆتایی له‌گه‌ڵ من ده‌بێت,هه‌میشه پشتم ده‌گرێت چونكه ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه ئه‌و بۆ ماوه‌ی دووساڵه ئه‌نجامی ده‌دات.من سه‌یری ئه‌وم ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی خوشكم بێت. به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی"بمبووره پێویست بوو ئه‌و كاره بكه‌م"
دووركه‌وتمه‌وه‌و ویستم بڕۆم و پێم وت"من ڕێگه‌ت پێده‌ده‌م بڕۆیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوانه بۆ ئه‌وان باس بكه‌یت ئه‌وه دوودڵ نابم له كوشتن"پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه ده‌ره‌وه قۆڵی گرتم و وتی
"من به‌ڕاستی داوای لێبوردن ده‌كه‌م,ویستم بوه‌ستم له كار كردن له‌گه‌ڵیان به‌ڵام--"
قسه‌كه‌ی بڕی كاتێك كوڕه بچووكه‌كه‌ی بانگی كرد منیش ئه‌وه‌م به هه‌ل زانی و قۆڵم دوورخسته‌وه‌و ڕۆشتمه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌مانچه‌كه‌م له ته‌نیشتم دانا.لای باخچه‌یه‌كی یاریكردن ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌ستاند و ڕۆشتم له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتم,له‌جیهانی خۆمدا ون بووبووم,گرنگ نییه چه‌نێك هه‌وڵ بده‌م تایهیۆنگ بگه‌ڕێنمه‌وه دڵنیام خێزانی یی پلانیان بۆ هه‌موو شتێك داناوه,ئه‌گه‌ر بڕیاربده‌م كه بڕۆمه ئه‌وێ به‌م ده‌مانچه‌یه‌ی كه پێمه ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه له ماوه‌ی پێنج خولهك دا ده‌كوژرێم.
من هێشتا هیچ پلانێكیشم نییه!. پشتم به كورسیهكهوه دا‌و شتێك كه‌وته بیرم....كوڕه‌كان..... چۆن ئه‌وانم بیرچوو؟!!! ئه‌وان ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن,بێگومان له‌گه‌ڵ من ده‌بن-بوه‌سته..ئه‌وان ئێستا ده‌بێت له كوێ بن؟ ئه‌وه خه‌ریكه ده‌بێته ٣ساڵ وه پێموانییه دوای ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ ڕۆشت ئه‌وان پێكه‌وه مابن,چونكه ئه‌وان بۆ تایهیۆنگ كاریان ده‌كرد.
ئایا ئه‌وان هێشتا له سیۆلن؟چی ده‌رباره‌ی جونگكووك؟ئای من ئه‌و ڕۆژه له دوكانی نزیك لای ماڵه‌كه‌م بینیم!!به‌ڵام من ئه‌وم نه‌ناسیه‌وه,ئه‌ی بۆچی ئه‌و وا خۆی ده‌رخست كه من ناناسێت؟پێویسته دانه به دانه‌یان بدۆزمه‌وه, من ته‌نها بڕوا به‌وان ده‌كه‌م كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر تایهیۆنگ.به‌ڵام كۆتا جار كه ئه‌وانم بینی ئه‌و كاته بوو كه ڕووداوه‌كه ڕوویدا,ئه‌وه كۆتا شه‌و بوو كه ئه‌وانم بینی,ئایا ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه له ژیاندان؟ئه‌مه زۆر ترسێنه‌ره...چۆن ده‌توانم ئه‌وان بدۆزمه‌وه له‌كاتێكدا خه‌ریكه ده‌بێت به ٣ساڵ؟ته‌نانه‌ت نازانم هه‌موویان له ژیاندان یان نا!!... هیچ نه‌بێت ئه‌وه ده‌زانم كه جونگ كووك له ژیاندایه,به‌ڵام له چ دۆزه‌خێك ده‌بێت ئه‌و بدۆزمه‌وه؟
CZYTASZ
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romans"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...