"لێره بمێننه‌وه, ئه‌مه‌وێ كه‌مێك به ته‌نها بم"
به پهسهوانهكانم وت وپشتم لێ‌كردن و ڕۆشتم به‌ڵام هه‌ستم كرد هه‌ر به‌دوامه‌وه‌ن, دووباره ڕووم تێكردنه‌وه و سه‌یرم كردن یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان وتی"خاتوون باوكت فرمانی پێكردووین كه--".
به توڕه‌یی وتم
"به‌س بۆ ئه‌مجاره جێمبهێڵن, من به باوكم ناڵێم ئێوه‌ش پێی مه‌ڵێن,ته‌واو؟؟"
دواتر ڕۆشتم ,ئه‌م پاسه‌وانانه زۆر پارێزه‌رن له كاتی ئاسایی به‌ڵام كه تووشی مه‌ترسی ده‌بمه‌وه كه‌سیان ده‌رناكه‌ون, كه‌واته كه‌ڵكیان چییه؟؟!ڕۆشتم بۆ دواوه‌ی زانكۆكه له‌وێ سه‌وزاییه‌كی جوانی هه‌بوو هه‌روه‌ها كورسیش دانرابوو , بۆیه بڕیارمدا له‌سه‌ر یه‌كێك له كورسیه‌كان دانیشم.شوێنه‌كه زۆر بێده‌نگ بوو وه هیچ خوێنكارێكیش نه‌ده‌هات بۆ ئه‌وێ, هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بیرم لێده‌كرده‌وه ئێره شوێنێكی باشه بۆ خوێندن و ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك كه‌واته بۆچی--
"ئاااا"
هاوارم كرد كاتێك مریشكێك له پشت یه‌كێك له داره‌كانه‌وه ده‌رچوو چونكه ترسام.
سه‌یرێكی كورسیه‌كانی ده‌ورووبه‌رم كرد زۆر پیس بوون, وا دیاره خاوه‌نی ئه‌م زانكۆیه كه‌سێكی زۆر ته‌مبه‌ڵه كه ڕێگه ده‌دات كورسییه‌كان به‌م شێوه پیس بێت, ئێره شوێنێكی باش ده‌بوو بۆ خوێندكاره‌كان ئه‌گه‌ر پاك ڕاگیرابا.
"ئاهـ، به‌ڕاستی زۆر قێزه‌ونه, ئه‌وه پیسترین كورسییه كه تا ئێستا بینیبێتم" به‌م شێوه قسه‌م له‌گه‌ڵ خۆم ده‌كرد و بۆڵه بۆڵم ده‌كرد."كه‌واته هه‌سته و له‌سه‌ری دامه‌نیشه, ئه‌وه‌نه‌ش بۆڵه بۆڵ مه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك گوێی لێت بێت و پاكی بكاته‌وه"
ڕووم كرده پشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كه كێ ئه‌و قسه‌ی كرد, كاتێك ئه‌وم بینی ئه‌و سه‌یری ده‌كردم منیش هه‌مان كارم كرد بۆ نزیكه‌ی یه‌ك خولهك سه‌یری یه‌كمان كرد, دواتر من وتم"تۆ؟!"
برۆكانم لێك نزیك كرده‌وه."من؟!"
پێكه‌نی و به ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ خۆی كرد."بۆچی تۆ لێره‌یت؟".
ئه‌و زۆر گۆڕاوه , بێگومان دووساڵ زۆره بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه بگۆڕێت, چه‌ناگه‌ی جوانتر بووبوو , ماسولكه‌ی گه‌وره‌تر بوون, به‌ته‌واوی جسمێكی پیاوانه‌ی هه‌بوو, واهـ.... ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو ساڵ به‌م شێوه كه‌شخه بیت؟!."تۆ كێیت تاكو ئه‌و پرسیاره بكه‌یت؟ ته‌نها خوێنكارێكی تازه‌یت!!"
جونگ كووك وای وت.به‌سه‌رسامیه‌وه وتم
"من ناناسیته‌وه؟؟"
ده‌كرێت ئه‌وه‌نه ئاسان بم بۆ له‌بیركردن!!."نه‌خێر, ئایا تۆ یه‌كێكیت له‌و كچانه‌ی كه له‌گه‌ڵی خه‌وتووم؟".
به‌هاواره‌وه وتم
"دۆزه‌خ, نهخێێرر"
ده‌مووچاوم به شێوه‌یه‌ك نیشاندا كه ئه‌وه شتێكی قێزه‌ون بێت.به‌ڵام به‌ڕاستی له‌بیری كردووم؟ گه‌مژه هی سۆل ئه‌وه دوو ساڵه تێپه‌ڕبووه وا خۆت ده‌رمه‌خه كه مرۆڤێكی لهبیرنهكراویت, دووباره سه‌یرم كرده‌وه به‌ڵام ده‌مووچاوی وای نیشان ده‌دا كه به‌ڕاستی هیچ نازانێت.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...