"نه‌خێر تۆ كێیت؟؟"
به نامجوونم وت و دواتر ڕووم وه‌رگێڕا ئه‌وه پێیوایه له‌بیری ئه‌كه‌م كێ سه‌ره‌تا توشی ئه‌م هه‌موو شته‌ی كردم!!! پاشان وتم"به‌ڵام خۆ من نه‌مووتووه بیخۆ, ته‌نها بۆنی بكه تاكو تێر ده‌بیت"
پاشان ڕۆشتم به‌ڵام ئه‌ویش هاته ته‌نیشتم و له‌گه‌ڵم ڕێیكرد. ئای خوایه ئه‌م پێیانه‌ی بۆ ئه‌وه‌نه درێژه, وتی"زۆر عه‌یبه دوای ئه‌وه‌ی كۆتاجار و كه‌مێك پێش ئێستا ڕزگارم كردی, هێشتا زۆر ناسوپاسگوزاری!" منیش به گاڵته‌كردنه‌وه وتم
"ئۆو واو , كه‌واته سوپاس. پێم بڵێ بۆ لێره‌یت؟"
"هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی جونگ كووك هه‌ڵگرم له‌گه‌ڵ خۆمدا چونكه شتێكی گرنگ هه‌یه ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ین."كاتێك نزیك ده‌بووینه‌وه له ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه منیش پێموت
"به‌ڵام ئه‌و ڕۆشته‌وه,پێیوتم كه شتێك هه‌یه ده‌بێ بیكات"
نامجوونیش به‌ناو ده‌ستی كێشای به ده‌مووچاوی خۆیدا و وتی"نه‌ئه‌بوو كاتی خۆم به‌و گه‌مژه‌یه‌وه به‌فیڕۆبده‌م"
منیش پێكه‌نیم دواتر ماڵئاوایی لێكردم. وه‌ستام تاكو شۆفێره‌كه‌م بێت به‌ڵام له دووره‌وه ئۆتۆمبێلێكی سپیم بینی وه‌ستا خێرا چاوم لابرد له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی چۆیۆن نه‌بینم كه ده‌ڕوات بۆ لای ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تایهیۆنگ. به‌ڕاستی من بۆ ده‌بێ ڕقم له‌و بێت؟؟ تاكه هه‌ڵه‌ی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه تایهیۆنگی خۆشه‌وێت وه ئه‌مه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕقم لێیبێت له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێ ڕقم لێیبێت تایهیۆنگه چونكه ئه‌و سه‌ره‌تا ده‌ستی پێكرد.هه‌ندێكجار ده‌پرسم ئایا له‌كۆتایدا كێ هه‌ڵده‌بژێرێت؟؟ سوپاس بۆ به‌ختم پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بدات به لامدا شۆفێره‌كه‌ی خۆم هات منیش به‌خێرایی سواری ئۆتۆمبێله‌كه بووم.
كاتێك گه‌شتمه ماڵه‌وه به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی خۆم ڕۆشتم به‌ڵام وه‌ستام كاتێك هۆڵه‌كه باوكمم بینی له‌گه‌ڵ بازرگانێكی كه‌مێك به‌ته‌مه‌ن,كاتێك باوكم منی بینی پێكه‌نی, پێم سه‌یربوو دوای ئه‌و ڕووداوه به‌و شێوه‌یه بۆ من پێده‌كه‌نێ دواتر بانگی كردم بۆ لای خۆی منیش به‌خێرایی ڕۆشتم بۆلایان كاتێك گه‌شتمه لای باوكم ده‌ستی خسته سه‌ر شانم و پێكه‌نی و وتی"ئه‌مه كچه‌كه‌مه هی سۆل, پێت جوان نییه؟؟"
به پیاوه بازرگانه‌كه‌ی وت. پیاوه‌كه‌ش سه‌یری ده‌كردم زۆر به خراپی, هه‌ستم كرد ده‌مووچاوم گه‌رم ده‌بێت له‌و شوێنه‌دا پێموابێت له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه یه‌كمجارم بوو باوكم وه‌كو كچی خۆی به كه‌سێكم بناسێنێت دوای ٢٠ ساڵ. ده‌مویست له‌ویا فرمێسكی خۆشی بڕێژم چونكه پێموابوو لێمخۆشبووه, پیاوه‌كه‌ش وتی
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...