به‌بێ وه‌ستان به به‌رده‌وامی هه‌وڵمده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه و له كۆتاییدا گه‌شتم سه‌یرێكی مانگم كرد و دواتت ده‌ورووبه‌ری خۆم. هه‌ستم كرد كه له ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌دام چونكه زۆر دوور بووم. ده‌بوایه بگریم ده‌بوایه هه‌ست به بێهێزی بكه‌م به‌ڵام بۆچی هه‌سته‌كه‌م زۆر به‌هێزم؟؟ ئاوه‌كه هه‌موو یادگارییه‌كانی منی برد ئێستاش گه‌ڕاندیه‌وه بۆم. سه‌یری مانگم كرد و وتم"ئه‌گه‌ر تۆ هه‌موو كات ئێمه‌ت له‌یه‌ك جیاكردۆته‌وه, كه‌واته ئایا تۆ هه‌مان ئه‌وه‌ی كه ده‌منگه‌ڕێنێته‌وه بۆلای یه‌ك؟!"
مه‌له‌م كرد و مه‌له‌م كرد به‌ڵام زۆر هه‌ستم به لاوازی كرد,چی ئه‌گه‌ر كه‌مێكی تر نه‌توانم مه‌له بكه‌م؟؟ به‌ڵام هی سۆل!ئایا ئێستا كاتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه؟ئایا تۆ هه‌رگیز تایهیۆنگت بینیوه كه واز له تۆ بهێنێت؟ به به‌رده‌وامی مه‌له‌م كرد تاكو گه‌شتمه لای تاشه به‌ردێكی گه‌وره ڕۆشتم و ده‌ستم پێوه گرت و سه‌یرم كرد كه من له‌كه‌ناره‌كه‌وه نزیكم كه‌مێك له‌سه‌ر به‌رده‌كه دانیشتم.با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌م كه كێ پاڵی پێوه نام,چۆیۆن! ئه‌بێ دواتر سوپاسێكی تایبه‌تی بكه‌م. كه‌واته ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه ئه‌و بڕیاری دابوو كه له من ڕزگاری ببێ!بۆ چ شتێك؟ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئووپاكه‌ی بێت؟من زۆر باشبووم له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نانه‌ت بۆ تۆزێكیش بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه تۆڵه‌ی لێبكه‌مه‌وه . من ڕاهاتبووم كه ببم به كه‌سێكی خراپ ده‌بوایه چیم بویستایه بۆیان بكردمایه,ڕاهاتبووم كه وا له خه‌ڵك بكه‌م كه به‌رز ڕامگرن به‌ڵام له‌دوای بینینی تایهیۆنگه‌وه دڵم بۆ هه‌موو شتێك نه‌رم بوو, پێموابوو ده‌بێت واز له‌وه بێنم كه ببمه كه‌سێكی خراپ چونكه من له خۆشه‌ویستیدا بووم.
وه من ئێستا له خۆشه‌ویستیدام,ئایا ئه‌وه ده‌گونجێت كه له خۆشه‌ویستیدا بیت و كه‌سێكی خراپیش بیت؟ بێگومان به‌ڵێ... هیچ كاتم به فیڕۆنه‌دا دووباره ده‌ستم كرده‌وه به مه‌له كردن و گرنگیم به‌هیچ شتێك نه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماسیه‌كی گه‌وره‌ش بهاته‌یه بۆم. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌شتمه سه‌ر لمه‌كه له‌سه‌ر پشت پاڵكه‌وتم و هه‌ناسه‌م به قوڵی ده‌دا سه‌یری ئه‌و ناوه‌م كرد و هه‌ستامه‌وه,ئێستا كاتی چۆیۆنه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسێك وه‌رگرێت له‌م كچه خراپه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كه‌سی خراپ ده‌بێت بژیت له‌م دونیایه‌دا وه ئه‌ویش من ده‌بم. به‌هێواشیه‌وه ڕێمده‌كرد چه‌نكه پێیه‌كانم بێهێز بوون به‌ڵام ئه‌وه گرنگ نه‌بوو من ده‌بوایه كه‌سێكی گرنگ ببینم. ڕێم ده‌كرد تاكو كه‌سێك قۆڵی گرتم و وتی
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...