"تكایه..."
باوكم به شۆكه‌وه سه‌یری كردم و وتی"هی سۆل؟!!!!"
له‌كاتێكدا هێشتا ده‌مانچه‌كه‌ی ئاراسته‌ی تایهیۆنگ بوو, به باوكمم وت"بۆچی تۆ وا ده‌كه‌یت؟"
باوكم وتی"مه-مه‌به‌ستت چییه!؟؟"
پێم وت"تۆ پێت وتم كه دایكم مردووه كاتێك منی بووه, وت-وتت كه تۆ باو-باوكی منیت"
چاوه‌كانی تا كۆتا ئاست كرانه‌وه‌و وتی"من باوكی تۆ--"
قسه‌كه‌م پێبڕی و وتم"تۆ باوكی منت كوشت.."
چاوه‌كانی به‌خێرایی له‌سه‌رم لابرد و ده‌سته‌كانی كه‌م كه‌م به‌ره‌و خواره‌وه ده‌هات به شێوه‌یه‌ك ده‌مانچه‌كه ڕووی له زه‌وی بوو وه وتی"نه‌خێر, هی سۆل--"
به توڕه‌ییه‌وه پێموت"پێموابوو تۆ من ده‌پارێزیت,وامزانی كه خۆشت ده‌وێم,به‌ڵام تۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ت كرد له‌به‌ر پاره" به‌ڕاستی له‌و كاته‌یا تێكشابووم ئه‌و كه‌سه‌ی كه منی په‌روه‌رده كرد و گه‌وره‌ی كردم ئێستا له‌به‌رامبه‌رم وه‌كو دو‌ژمنێك وه‌ستاوه!! من هه‌موو كات بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه باوكم به ڕاڕه‌وی هاوسه‌رگیریدا ده‌مبات و ده‌ستم ده‌دات به ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م دواتر ناوچاوانم ماچ ده‌كات و به كچه‌كه‌م با‌نگم ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی ئێستا ڕووده‌ده‌ن من ناتوانم قبوڵیان بكه‌م له‌سه‌رووی باوه‌ڕپێكردنی منه‌وه‌یه,من هه‌موو كات ئه‌وم خۆشویستووه.ئه‌و باوكی منه گرنگ نییه چه‌نێك پێمده‌ڵێن كه ئه‌و خراپه,گرنگ چی له من ده‌كات,ئه‌و له چاوی مندا هه‌ر باوكمه. ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌و منی ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه كه پاره‌م لێ به‌ده‌ست بێنێت به‌ڵام هیچ نه‌بێ ئه‌وه‌م بیره كه منداڵ بووم هه‌ركاتێك له‌ماڵه‌وه بووبایه باوه‌شی پێدا ده‌كردم و یاری له‌گه‌ڵ ده‌كردم,ئه‌و باوكه-باوكی من.....
"هی سۆل,ئه‌وه ڕاست نییه--"
منیش قسه‌كه‌م پێبڕی و به گریانه‌وه وتم"كه‌واته ڕاستیه‌كان چییه؟من به‌ڕاستی سه‌رم لێشێواوه!نازانم چیتر ئه‌بێت ڕووبدات!"
باوكمیش سه‌ری كرده خواره‌وه‌و وتی"هی سۆل,تۆ تێناگه‌یت"
به هاواره‌وه پێموت"بۆچی تۆ منت فرۆشت؟بۆچی وا ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵم كرد كه من پارچه‌یه‌ك زێڕ بم و بته‌وێ به پاره بیگۆڕیته‌وه؟؟!!"
ده‌مویست هاوار بكه‌م به‌سه‌ریدا بۆ چه‌ندین كاتژمێر .ده‌مویست خه‌تای ئه‌و بگرم له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كه ئه‌نجامی داوه‌و وای لێبكه‌م ئازار بچێژێت,ده‌مویست هه‌موو ئه‌و شتانه بێنمه‌وه پێش چاوی كه ئه‌نجامی داوه,هه‌موو هه‌ڵه‌كانی.دووباره هاوارم كرد
BINABASA MO ANG
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...