سكرتێره كانگ به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك هاتوو وتی"خاتوو هان!سه‌یری سه‌ردێڕی هه‌واڵه نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆت كردووه؟"منیش برۆكانم به‌رز كرده‌وه ئه‌ویش ئایپاده‌كه‌ی خۆی پێدام بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه.
[كۆمپانیای هان گه‌وره‌ترین ڕكابه‌ره له كۆریای باشوور]لێوه‌كانم كه‌مێك به‌رز بوونه‌وه و سه‌یری سكرتێره كانگم كرد به پێكه‌نینه‌وه وتی"هه‌روه‌ها ئێستا زۆربه‌ی بازرگانان متمانه به ئێمه ده‌كه‌ن,ئه‌نجامان دا خاتوون!!"
منیش پێكه‌نیم له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵێ ئه‌نجامم دا,من ئێستا سه‌ركه‌وتووم, ئێستا هه‌موو شتێك كه ئه‌مه‌وێت هه‌مه,ناوبانگ,سه‌ركه‌وتن,پاره. به‌ڵام هێشتا هه‌سته‌كه‌م شتێك ونه,كه‌سێك ونه! سه‌رم به‌رزكرده‌وه‌و به سكرتێره كانگم وت"ئاهه‌نگێك ئاماده بكه بۆ به‌یانی شه‌وه‌كه‌ی,ئه‌مه‌وێ هه‌موو بازرگانه‌كان بانگهێشت بكه‌م"
ئه‌ویش به ترسێكه‌وه سه‌یری كردم و وتی"به‌ڵام ئێمه ناتوانین هه‌موویان بانگ بكه‌ین!تۆ ئه‌زانی هه‌نێكیان دوژمنمان--"
قسه‌كه‌م پێبڕی و وتم"كه وتم هه‌موویان,واته هه‌مووان بانگهێشتن!ئاهه‌نگێكی گه‌وره و جوانم ده‌وێت"
سكرتێره كانگ لێوی خواره‌وه‌ی خۆی گه‌ست و خۆی دانه‌واند و به دڵخۆشیه‌وه ڕۆشته ده‌ره‌وه. ده‌نگی مۆبایله‌كه‌م هات,منیش سه‌یرم كرد نامه‌م بۆ هاتووه له‌لایه‌ن بۆگومهوه نووسیبووی[پیرۆزه خاتوون گیان.كه‌ی ئاهه‌نگمان ده‌بێت؟]
منیش وه‌ڵامم دایه‌وه[سبه‌ی شه‌و!وه بێگومان تۆش بانگهێشكراوی]
نامه‌یه‌كی تریم بۆ هات نووسیبوی[ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ من ببی به هاوبه‌شی ئه‌و ئاهه‌نگه]
دواتر مۆبایله‌كه‌م لابرد.حه‌زناكه‌م گفتوگۆكان به‌ره‌و خۆشه‌ویستی ژیان ببه‌م چونكه ئه‌زانم من هێشتا ئاماده نیم. له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌م هه‌ستام و ڕۆشتمه ده‌ره‌وه له ئۆفیسه‌كه‌م به‌ره‌و ماڵه‌وه ڕۆشتم بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌م بێگومان سكرتێره كانگ گرنگی به كاره‌كان ده‌دات له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه ڕاكشام و نامه‌م بۆ سكرتێره كانگ نارد بۆ ئه‌وه‌ی جلێكم بۆ ئاماده بكات بۆ سبه‌ی شه‌و.
هه‌ستامه‌وه‌و ڕۆشتم بۆ ئهههی خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ربهێنم, ئه‌ی!!هیچی تێدانه‌ماوه واته به‌و ماوه كه‌مه من هه‌موویم خواردۆته‌وه! ده‌بێت بڕۆم بۆ نزیكترین دوكان بۆ ئه‌وه‌ی هی تر بكڕم. ڕۆشتمه ژووره‌كه‌م و خۆم گۆڕی بۆ جلێكی ئاسایی, سوچی ئۆتۆمبێله‌كه‌م هێنا به‌ڵام دواتر بیرم له ڕۆشتن به‌پێ كرده‌وه بۆیه سویچهكهم فڕێدایه سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه و ڕۆشتمه ده‌ره‌وه.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...