گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێستا
.
.
له شوێنی خۆمدا وه‌ستام و سه‌رم به‌رزكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ ببینم وتم
"ڕفاندن؟؟م-من!!"تایهیۆنگ سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوڵاند پاشان پرسیم"تۆ چۆن ده‌زانیت؟تۆ كێیت؟؟!!"
ئه‌ویش ڕووی وه‌رگێڕا و خه‌ریك بوو بڕوات به‌ڵام ده‌ستیم گرت و وتم"تۆ چی ده‌زانیت؟؟!چی ڕوویداوه--"
قسه‌كه‌ی بریم و به هاواره‌وه وتی"تۆ ڕفێندرابوویت وه ئێستاش ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت ته‌نها ئه‌وه‌یه"
دواتر ڕۆیشت به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕواته ژووره‌وه وتی"هه‌وڵمه‌ده هه‌ڵبێیت ئه‌گه‌ر هێشتا ئه‌ته‌وێت بژیت,ده‌ی وه‌ره ژووره‌وه"
سه‌یری ئه‌وم كرد كه پشتی لێمكردبوو وه ڕۆشته ژووره‌وه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بتوانم بڕۆمه ژووره‌وه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانم كه‌وتم, ده‌سته‌كانم له‌سه‌ر ئه‌ژنۆم دانا و سه‌رم كرده خوار و به‌بێده‌نگی ده‌گریام.كه‌واته كێ دایك و باوكی منه؟ئێستا ئه‌وان له كوێن؟ نه‌مده‌زانی كه ده‌بێت بڕوا به قسه‌كانی تایهیۆنگ بكه‌م,ته‌نها ئه‌گه‌ر بمتوانیایه بڕوا به تایهیۆنگ بكه‌م!! به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه باوكم پێمی كرد هه‌ستم ده‌كرد كه ڕاسته, واتا له‌به‌رئه‌وه باوكم به ئاسانی منی فرۆشت؟!!له‌به‌رئه‌وه‌ی من له گۆشت و خوێنی ئه‌و نیم؟!!!ده‌مویست به‌درێژایی شه‌و بگریم ته‌نانه‌ت ده‌مویست خۆشم بكوژم.
ئه‌مه زۆره بۆ من,زۆر زۆره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم هه‌ڵیبگرم,بۆچی ناتوانم وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بژیم؟؟بۆچی ناتوانم ژیانێكی ئاسایم هه‌بێت وه‌ك هه‌موو گه‌نجێك؟؟بۆچی ناتوانم بڕۆمه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم و ئاهه‌نگ بگێڕم؟؟ بۆچی من باجی ئه‌و هه‌موو شته ده‌ده‌م؟بۆچی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌رم به‌رده‌وام ئازارم ده‌ده‌ن؟ئازاری دڵم,ئازاری هه‌سته‌كانم.......
ده‌مویست ڕابكه‌م له هه‌موو شتێك,من ده‌گریام وه ئه‌و فرمێسكانه‌ی له چاوم ده‌باری زیاد ده‌بوو.
كه‌سێك ده‌ستی له‌سه‌ر شانه‌كانم دانا و وای لێكردم هه‌ستمه‌وه,سه‌رم به‌رزكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببینم, تایهیۆنگ بوو وتی"خه‌ریكه دره‌نگ ده‌بێت,وه‌ره پشوو بده"
به‌چاوه پڕ له فرمێسكه‌كانم پێموت"تۆ چی ده‌زانیت؟"
ئه‌ویش ده‌ستێكی به چه‌ناگه‌یدا هێنا و وتی"وتم كات دره‌نگی كردووه--"
قسه‌كه‌م پێبڕی و به ده‌نگی به‌رز وتم"بۆچی منی نه‌فره‌تی هیچ نازانم؟بۆچی هه‌موو كه‌سێك هه‌موو شتێك له من ده‌شارێته‌وه؟!پێم بڵێ!! به نه‌فره‌ت بیت پێمبڵێ بۆ ده‌ڵێیت باوكم منی ڕفاندووه----"
تایهیۆنگ به هاواره‌وه وتی
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...