تایهیۆنگ ئێستا باشتر بووه, پێمان وانه‌بوو كه به‌و خێراییه باش بێته‌وه ته‌نانه‌ت سیۆكجین پێی وابوو چه‌ند مانگێكی ده‌وێت تاكو باش بێت كه‌چی ئه‌و زۆر به‌خێرایی باش بوو پێموانییه پێویستی به دكتۆر بێت ئه‌م به‌چكه ئه‌ژدیهایه.
"په‌رداخێك ئاوم بۆ بهێنه"
تایهیۆنگ داوای لێكردم ،منیش هه‌ستامه‌وه‌و به بۆڵه بۆڵه‌وه وتم"دڵنیام ئێستا ده‌توانیت ڕابكه‌یت ته‌نانه‌ت بازیش بده‌یت كه‌واته بۆچی نا‌توانیت په‌رده‌خێك ئاو بۆ خۆت تێبكه‌ی كه له ته‌نیشت جێگاكه‌ته؟"
ئه‌ویش سه‌یرێكی كردم و وتی"خه‌ریكی به‌قسه‌م ناكه‌یت؟!"
منیش به بێزارییه‌وه په‌رداخێك ئاوم پێدا دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی خوارده‌وه و په‌رداخه‌كه‌ی پێدامه‌وه, دواتر هه‌ستایه‌وه له‌سه‌ر جێگاكه و به ئاسانی به ڕێگادا ڕۆشت به‌ره‌و ده‌ستشۆره‌كه.
ئه‌مه ئیتر چییه باشه بۆچی داوای لێكردم ئاوی پێبده‌م له كاتێكدا ئه‌توانێت وه‌ك كه‌سێكی ساغ به ڕێگادا بڕوات؟ئاخ كیم تایهیۆنگ من هه‌میشه ڕقم له ڕه‌فتاره‌كانت بووه, شه‌یتان پێم ئه‌ڵێ ئه‌م په‌رداخه له دواوه بكێشه به سه‌ریا.ڕۆشتم دانیشتم له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك هه‌ر وه‌ك تایهیۆنگ وتی ئه‌و ڕێگه‌م پێنادات بڕۆمه ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت پێكه‌وه‌ش خواردن ئه‌خۆین ده‌مووچاوه‌كه‌ی وام لێده‌كات هه‌ستی خواردنم نه‌مێنێت.
كه له ده‌ستشۆره‌كه هاته ده‌ره‌وه كانوله‌و هه‌رچی پێوه بوو لێیكرده‌وه ,منیش هاوارم كرد"بۆ وات كرد؟!!"
"چیتر پێویستم پێی نییه"
دواتر شته‌كانی خۆی هه‌ڵگرت"بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟"
"بۆ ماڵه‌وه , ده‌ی با بڕۆینه‌وه ماڵه‌وه"
"به‌ڵام تۆ هێشتا چاك نه‌بوویته‌ته‌وه"
به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌دام و ڕۆشته ده‌ره‌وه‌و منی له‌گه‌ڵ خۆی برد, ڕۆشت بۆ ئه‌و ژووره‌ی كه كوڕه‌كانی كه‌ی لێ‌بوو،گوێم له ده‌نگی جونگ كووك بوو وتی
"با بیكوژین, یانیش با له‌سه‌ری بده‌ین و لێیگه‌ڕێین تاكو له‌به‌ر خوێن به‌ربوونی سه‌ری ده‌مرێت"یوونگی وتی
"یان با خه‌نجه‌ری لێبده‌ین تاكو ده‌مرێت"
نه‌مده‌وێرا بڕۆمه ژووره‌وه به‌ڵام كه ڕۆشتمه ژووره‌وه بینیم یاری ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن, پێكه‌نینم هات كه بینیم به‌و شێوه‌یه چوونه‌ته ناو یارییه‌كه‌وه. جین تێبینی تایهیۆنگی كرد و یارییه‌كه‌ی له ده‌ست كه‌وته خوار وای له‌وانەی تریش كرد سه‌یر بكه‌ن.جین به‌خێرایی وتی
"كوانێ كانولاكه‌ت؟"تایهیۆنگ وتی
"لامبرد چیتر پێویستم پێی نییه, من ده‌ڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌وه"
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...