"دووباره بیڵێوه!"
تایهیۆنگ وتی و سه‌یری چاوه‌كانیم ده‌كرد كه ده‌دره‌وشانه‌وه,ده‌سته‌كانی له من ئاڵاندبوو زۆر نزیك بووین له‌یه‌كه‌وه به‌جۆرێك هه‌ستم به هه‌ناسه‌ی ده‌كرد.چاوم كه‌وته سه‌ر لێوه‌كانی كه كه‌مێك كرابوونه‌وه هێشتا په‌مه‌یی و جوان بوون,دڵم زۆر له‌وه‌ی پێشبینیم ئه‌كرد خێراتر لێیده‌دا دواتر دووباره سه‌یری چاوه‌كانیم كرده‌وه ئه‌مجاره چاوی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانی من بوون ده‌مویست به‌و شێوه‌یه بمێنمه‌وه چونكه به‌ڕاستی بیرم ده‌كرد به‌ڵام خێرا خۆم لێدوورخسته‌وه له‌وكاته‌یا زۆر به توندی كه‌وتم به‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌دا.هاوارم كرد له ئازارا سه‌رم به‌رزكرده‌وه و بینیم ئه‌و پێده‌كه‌نێ,هه‌ی گه‌مژه‌ی شێت.
هه‌ستامه‌وه‌و وتم"له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت له‌یه‌ك ژوورنین؟"
ئه‌ویش له‌سه‌ر جێگه‌كه هه‌ستایه‌وه‌و وتی"نا"
منیش پێم وت"كه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن منداڵ دروست بكه‌ن؟"
ئای به‌ڕاستیته هی سۆل!!تۆ بۆچی پرسیاری وا له‌م نه‌فره‌تییه ده‌كه‌یت كه چه‌ند جارێك دڵی شكاندووی.تایهیۆنگ به ساده‌ییه‌وه وتی"هه‌رگیز"
منیش ڕۆشتم بۆ لای ده‌رگاكه و ویستم بڕۆمه ده‌ره‌وه تایهیۆنگ وتی"بۆچی هاتیته ژووره‌كه‌م؟"
لای ده‌رگاكه بووم نه‌مزانی چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌و چۆن هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌م.
هه‌ر به‌ڕاستی بۆچی هاتمه ژووره‌وه؟؟ به شپرزه‌ییه‌وه وتم"من-من نازانم!ته‌نها وی-ویستم بڕۆم--"
قسه‌كه‌ی پێبڕیم و وتی"ناتوانی بنووی؟"
منیش سه‌رم به‌مانای به‌ڵێ جوڵاند ئه‌وم بینی كه نزیك ده‌بووه‌وه نه‌ده‌جوڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و منی له مه‌چه‌كه‌وه ڕانهكێشابا. وتم"بۆ-بۆ كوێ ده‌ڕۆین؟!"
تایهیۆنگ وت"شوێنێك"
هیچ شتێكم نه‌وت ته‌نها ڕێگه‌م پێدا كه بمبات, سویچه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ڕۆشتینه خواره‌وه به قادرمه‌كان, ئه‌و گه‌مژه‌ییه به‌جۆرێك به‌سه‌ر قادرمه‌كانا ده‌ڕۆشت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی كه‌س له‌و خانووه‌دا نه‌خه‌وتووه. ڕۆشتینه ده‌ره‌وه بۆ لای گه‌راجه‌كه, تایهیۆنگ ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆم كرده‌وه كه ئه‌وه وای لێكردم شۆك بم به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ڕۆشتمه ناو ئۆتۆمبێله‌كه.تایهیۆنگ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌خوڕی منیش به‌بێده‌نگی دانیشتبووم, بێده‌نگی ئه‌و شوێنه‌ی داپۆشیبوو هه‌ر خۆی منیش نه‌مده‌ویست هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م,به‌ڵام ده‌مویست ئه‌م بێده‌نگییه كۆتایی بێت.
سه‌یری ڕێگاكه‌م ده‌كرد به‌ڵام هه‌ستم كرد كه ڕێگاكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاشنایه بۆم نه‌مده‌زانی كه پێشتر بۆ هاتووم بۆ ئێره به‌ڵام وام هه‌ست ده‌كرد كه ئه‌م شوێنه‌م پێشتر بینیوه, مێشكم ئازاری هه‌بوو چونكه زۆر بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌بێ ئه‌م شوێنه كوێ بێت تاكو گه‌شتینه لای ئه‌و بینایه‌ی كه كۆن و ڕووخاو دیاربوو به‌ڵام له ناوه‌وه پڕبوو له كه‌لوپه‌لی جوان و گرانبه‌ها,به‌ڵێ ئێستا بیرم كه‌وته‌وه كه بۆچی پێشتر هاتووم بۆ ئێره.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...