هی سۆل چیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه
.
.
هه‌ستام له خه‌و كاتێك چاوم كرده‌وه ڕووناكی گڵۆپه‌كه به‌رچاوم كرد وای لێكردم هه‌ستمه‌وه له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وه‌كه-- بۆسته وتم جێگه‌ی خه‌وو!!!!!! سه‌یری ده‌ورووبه‌رم كرد خۆم له ژووری خه‌وتن بینی, چاوی خۆم به ژووره سپیه‌كه‌دا گه‌ڕاند دواتر كه‌وته بیرم كه بۆچی لێره‌م,خێرا سه‌یری جله‌كانی به‌رم كرد به‌ڵام وه‌ك سورپرایزێك بوو بۆم كه زانیم هێشتا جله‌كه‌ی خۆمم له‌به‌ره, واته هیچیان لێم نه‌كردووه؟! به‌له‌سه‌رخۆی هه‌ستامه‌وه و به‌ره‌و لای ده‌رگای ژووره‌كه چووم كاتێك نزیك بووم لێی, ده‌سكی ده‌رگاكه سوڕا خێڕا ڕۆشتمه دواوه و تۆقام!! خه‌ریك بوو بكه‌ومه سه‌ر زه‌وییه‌كه به‌ڵام باڵانسی خۆم ڕێك خسته‌وه.ده‌رگاكه كرایه‌وه دڵم زۆر به‌خێرایی لێیدا كاتێك به‌رێز كانگم بینی هاته ژووره‌وه, خێرا ڕامكرده لایه‌كی ژووره‌كه دڵم خه‌ریك بوو ده‌ته‌قی,سه‌رم ئاره‌قه‌ی ده‌كرد زۆر نزیك بووم له‌وه‌ی ده‌ست بكه‌م به گریان و هاوار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك یارمه‌تیم بدات.به‌ڕێز كانگ وتی
"ئارامبه‌وه هی سۆل,من ئازارت ناده‌م,به‌ڵێن ده‌ده‌م"
به‌ڵام من سه‌رم به مانای نه‌خێر جوڵاند كاتێك فرمێسك به ڕوومه‌ته‌كانما ده‌هاته خواره‌وه, پێم وت"چیت له من ده‌وێت؟بۆچی منت كڕی!!؟"
ئه‌ویش وتی"نه‌خێر تۆ تێناگه‌ی!! من هیچم له تۆ ناوێت"
دواتر ئه‌و سینیه‌ی كه له‌سه‌ر مێزه‌كه بوو هه‌ڵی گرت منیش فرمێسكه‌كانم سڕی به‌ڵام ته‌نانه‌ت بوونی به‌ڕێز كانگ ده‌یترساندم بۆیه پێم وت"دووربكه‌وه, من بگه‌ڕێنه‌وه ئێستااا!!!!"
دووباره وتی"تۆ تێناگه‌یت,ئه‌وه بۆ باشی خۆته"
منیش پێم وت"چی؟! باشه‌ی من!!! تۆ منت ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و--"
به‌ڕێز كانگ وتی"چی؟؟ ده‌ستبه‌سه‌ركردن!!"
دیاربوو به‌و قسه شۆك بوو پێم وت"ئه‌ی مه‌گه‌ر تۆ منت نه‌كڕیووه له‌به‌ر جه‌سته‌م؟هه‌ی پیسی چه‌په--"
به‌ڕێز كانگ وتی"سه‌یربكه, من تۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ناكه‌م,هه‌روه‌ها من هه‌رگیز ده‌ست له كچێكی وه‌ك تۆ ناده‌م چونكه كچه‌كه‌م هێنده‌ی تۆ ده‌بێت بۆ خاتری خوا !!!, شتێكی تریش من ئه‌و كه‌سه نیم كه تۆم كڕیووه" وه‌ستام له‌گریان و وتم
"مه‌به‌ستت چییه؟"
سینیه‌كه‌ی خسته سه‌ر جێگه‌ی خه‌وه‌كه و وتی"سه‌ره‌تا خواردن بخۆ,هه‌روه‌ها من له ده‌ره‌وه‌م هه‌رچیت ویست با‌نگم بكه"
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بڕواته ده‌ره‌وه وتی
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...