هه‌ستام له خه‌و كاتێك گوێم له ده‌نگی كه‌سێك بوو كه هاواری ده‌كرد, هه‌ستام له‌سه‌ر جێگاكه و ڕۆشتم بۆ لای ده‌رگاكه و هۆسۆكم بینی به هاواره‌وه ده‌یوت
"كێ مۆبایله‌كه‌ی منی شكاندووه؟؟"
وه مۆبایله‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه شاشه‌كه‌ی شكابوو, جین وتی"سه‌ر گەورە مه‌گه‌ر دوێنێ شه‌و خۆ‌و مۆبایله‌كه‌ت فڕێنه‌دایه سه‌ر زه‌وییه‌كه!"
نامجوون وتی"سوێند ده‌خۆم یه‌كێ ئه‌بێت پێم بڵێ كه كێ چاویلكهكهمی شكاندووه,ئه‌گه‌ر نا--"
جیمین قسه‌كه‌ی پێبڕی و وتی"ئه‌وه كێ بوو كه دوێنێ شه‌و به سه‌رخۆشیه‌وه له‌سه‌ر چاویلكه‌كه دانیشت و دواتر پێكه‌نی و وتی ده‌ی من نامجوونم؟؟"
جونگ كووك به به‌رزی هاواری كرد و وتی"هه‌مووتان ده‌متان دابخه‌ن,چ مانگایه هه‌موو شیرمۆزهكانی منی خواردووه‌ته‌وه؟؟!!"
بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌موویان سه‌یری جونگ كووكیان كرد به بێده‌نگی و ده‌ستیان خسته چه‌ناگه‌یان پاشان هۆسۆك وتی"هیچ مه‌یموونێك لێره ئه‌بینی حه‌زی به شیرمۆز بێت جگه له خۆت؟"
یونگی ده‌سته‌كانی لێكنا و وتی"چۆن هه‌مووتان ئاوها گه‌مژه و گێلن!!"
جین وتی"به‌سه به‌سه, كه‌واته یه‌كێك پێمبڵێ كێ ئه‌م ناوه‌ی پاك كردۆته‌وه؟؟"
له‌وكاته‌یا هه‌موویان به بێده‌نگی سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد منیش هه‌نگاوێك ڕۆشتمه پێشه‌وه و وتم"من كردم,دوێنێ شه‌و ئێوه به سه‌رخۆشی خه‌وتان لێكهوتبوو"
هه‌موویان داوای لێبوردنیان كرد له كاتێكدا من پێكه‌نینم ده‌هات به‌و دیمه‌نه‌ی كه دوێنێ شه‌و بینیم.
دوای خواردنی نانی به‌یانی هه‌ندێكیان ڕۆشتنه ژووره‌كانیان هه‌نێكیان تیڤییان كردبووه كار له‌كاتێكدا سه‌یری مۆبایله‌كانیان ده‌كرد,پێموابێ ئه‌و تیڤیه بۆ دار و دیوار كاری ده‌كرد.ڕۆشتم دانیشتم سه‌یری تیڤیم كرد له كاتێكدا جونگ كووك له ته‌نیشتم بوو سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی ده‌كرد ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش سه‌یری منی نه‌كرد. سه‌یری جونگ كووكم كرد بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ویش كاتێك هه‌ستی كرد كه من سه‌یری ده‌كه‌م سه‌یرێكی كردم ویستی چاوی لابدات له‌سه‌رم پێم وت
"ئایا تۆ له من توڕه‌یت؟"
وتی"چ-چی؟!نه‌خێر"
دواتر چاوی له‌سه‌رم لابرد,منیش پێم وت"كه‌واته بۆچی پشتگوێم ده‌خه‌یت؟"
جونگ كووك وتی"پشتگوێ خستن؟!, من كه‌ی تۆم --"
قسه‌كه‌م پێبڕی و وتم"تۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكه‌یت,هیچ كاتێك سه‌یرم ناكه‌یت.بۆچی؟ ئایا شتێكی هه‌ڵه‌م كردووه؟"
جونگ كووك كه‌مێك وه‌ستا و وتی
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...