"تۆ چی ده‌كه‌یت لێره؟نه‌ئه‌بوو لێره بیت!لێره بڕۆ پێش ئه‌وه‌ی لێتبدرێ"
بۆگوم وتی"به‌ڵام هه‌رخۆی به‌رم كه‌وتووه"
دواتر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد, چاوه‌كانی خه‌ریك بوو داده‌خران. به گریانه‌وه پێموت"تۆ نه‌ئه‌بوو لێره بیت--"
قسه‌كه‌ی بڕیم و وتی"ئه‌و كات له‌وانه‌یه فیشه‌كه‌كه به‌ر تۆ كه‌وتبا"
ده‌سته‌كانمی گرت و به توندی گوشی و كۆتا زه‌رده‌خه‌نه‌ی كرد پێش ئه‌وه‌ی بڵێ
"من پێموتیت, من هه‌موو كات له پشتت ئه‌بم"له‌وكاته‌یا چاوه‌كانی به‌ته‌واوی داخران و ده‌رگای هۆڵه‌كه كرایه‌وه بینیم هۆڵه‌كه هه‌مووی به گوڵی جوان ڕازێنرابوویه‌وه به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌م نه‌بینی به‌ڵكو تایهیۆنگیشم بینی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چۆیۆن ده‌كات... چاوه‌كانم وه‌ك ئاگریان لێهات كه ده‌ستی چۆیۆنم بینی قۆڵی كردبوو به قۆڵی تایهیۆنگدا دواتر نه‌مان له‌به‌رچاوم به‌خێرایی هه‌ستامه‌وه‌و سه‌یری جه‌سته مردووه‌كه‌ی بۆگومم كرد و وتم
"ببوره,ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و هه‌موویان ده‌كوژم"
ڕۆشتمه ژووره‌وه‌و ده‌مانچه‌كه‌م به توندی گرتبوو وه په‌نجه‌م له‌سه‌ر به‌شه بچووكه‌كه‌ی ده‌مانچه‌كه بوو ئاماده بووم هه‌ركه‌سێك بێته به‌رامبه‌رم بیكوژم. هه‌موو شتێك ده‌بێت كۆتایی پێبێت به تایبه‌تی ئه‌م ئاڵۆزیه‌ی كه له ژیانمدا دروست بووه. له‌وانه‌یه به خۆشی یان به ناخۆشی كۆتایی بێت,كێ گرنگی پێده‌دات؟ ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌و چۆیۆنه بكوژم.ئێمه چیمان كردووه تاكو به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو شته بگرین؟ بۆچی ده‌بێت له خۆشه‌ویستیدا ده‌مانچه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كوشتن و مردن هه‌بێت؟؟! به بلیۆنان خه‌ڵك له جیهاندا بۆچی ده‌بێت ئێمه دووباره و دووباره له یه‌كتر جیاببینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره هه‌رگیز كۆتایی پێنه‌یه‌ت؟ ئێمه ته‌نها ده‌مانه‌وێت خۆشه‌ویستی بكه‌ین . باوه‌ش به یه‌كتردا بكه‌ین,ئایا ئه‌مه مه‌حاڵه؟ هم چاره‌نووس؟! ڕۆشتمه ژووره‌وه‌و پیاوێك ده‌ركه‌وت به‌خێرایی فیشه‌كم پێوه‌نا و دانه‌كانم جیڕ كرده‌وه له توڕه‌ییدا, سه‌یری پیاوه‌كه‌م كرد كه كه‌وته سه‌ر زه‌وییه‌كه كاتێك خوێن به سه‌ریه‌وه ڕێی ده‌كرد سه‌یری دواوه‌م كرد كوڕه‌كانم بینی كه خه‌ریكی ته‌قه‌كردنن. چاوه‌كانم توڕه‌ییان لێده‌باری كاتێك چۆیۆنم بینی به ده‌سته پیسه‌كانی تایهیۆنگ ڕاده‌كێشێت. ئه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خۆی كردووه به خاوه‌نی تایهیۆنگ و پێیوایه ده‌توانێت زیاتر له منی دووربخاته‌وه؟ به‌ڵام من پێموانییه به نه‌فره‌ت بیت.
به‌خێراییه‌كی زۆر ڕامكرد به‌ڵام هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینیم ده‌كرد پیاوی تر هاتن منیش ته‌قه‌م له هه‌موو شوێنێك كرد به‌ڵام هه‌ستم كرد دونیاكه‌م ڕووخا كاتێك فیشه‌كێك به‌ر شانم كه‌وت له‌وكاته‌یا كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی و چاوه‌ڕێ بووم فیشه‌كی زیاتر لێمبدات به‌ڵام كوڕه‌كان له پشته‌وه هاتن و هه‌موویانیان كوشت. جین هات و یارمه‌تیدام له‌وێ ده‌ربچم به‌ڵام من ده‌ستی جینم گرت ئه‌ویش به شۆكه‌وه سه‌یری كردم پێموت
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...