.........خێراكردنی كات.........
هه‌ستامه‌وه له خه‌و و ده‌مووچاوم شۆرد و خۆم گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆمه ده‌ره‌وه,سه‌یری ڕاڕه‌وه‌كه‌م كرد كه‌سی لێنه‌بوو,ڕۆشتمه خواره‌وه‌و بینیم هه‌مووی لای ده‌ریاكه‌یه. بۆگوم هاتوو گۆنای ڕاكێشام و وتی
"به‌یانیت باش"
پێكه‌وه ڕۆشتین له‌گه‌ڵ هه‌موواندا نانی به‌یانیمان خوارد بێگومان خاتوو یی پێش ده‌ستپێكردنی خواردن هه‌نێك قسه‌ی كرد كه گوێم بۆ نه‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زی خواردن له‌ده‌ست نه‌ده‌م. كه له خواردن ته‌واو بووین هه‌مووان ڕۆشتنه نێو ئاوه‌كه منیش له‌لایه‌كه‌وه دانیشتبووم و سه‌یریانم ده‌كرد,له‌و جه‌وه نه‌بووم كه به‌شداریان له‌گه‌ڵ بكه‌م. بۆگوم به په‌رۆشیه‌وه وتی"هێی ده‌ته‌وێ بڕۆینه ناو ئاوه‌كه؟"
منیش سه‌رم به مانای نه‌خێر جوڵاند و وتم"تۆ بڕۆ"
بۆگوم وتی"به‌ڵام بۆچی؟!"
منیش وتم"خۆر به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌یه,له‌وانه‌یه شه‌و بڕۆمه ناوی"
له‌ڕاستیدا درۆم كرد چونكه من ته‌نانه‌ت بوێری ئه‌وه‌م نییه كه له ئاو نزیك ببمه‌وه. بۆگوم وتی"باشه كه‌واته من ده‌ڕۆم.دواتر ده‌تبینمه‌وه"
به‌ڕاكردن ڕۆشت.ئه‌و به‌ڕاستی له منداڵ ده‌كات...
په‌رداخێك ئاوم پێ‌بوو خواردمه‌وه و كه‌سێك په‌رداخێكی له‌سه‌ر مێزه‌كه دانا كه شه‌ربه‌تی تێدا بوو سه‌رم به‌رز كرده‌وه و خاتوو یی'م بینی وتی"فه‌رموو ئه‌مه بۆ تۆیه"
په‌رداخه شه‌ربه‌ته‌كه‌ی پێدام منیش سوپاسم كرد و خواردمه‌وه.له ته‌نیشتمه‌وه دانیشت و وتی"بۆچی ناچیته ناو ئاوه‌كه؟"
منیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم كرد و وتم"ته‌نها له جه‌وی ئه‌وه‌دا نیم"
ئه‌ویش وتی"كه‌واته ده‌ته‌وێ به به‌له‌م به‌ناو ئاوه‌كه‌دا بڕۆین؟"
منیش وتم"به‌ڵام خۆره‌كه--"
قسه‌كه‌ی پێبڕیم و وتی"نا ئێستا نا,شه‌و ده‌ڵێم.بیستومه شه‌وی ئێره كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌رت ده‌كات"
دواتر سه‌یری ئاسمانی كرد. وایه ڕاسته!ته‌نانه‌ت ده‌ستگیرانه‌كه‌ی تۆش وایه.چی؟ئه‌وه چیم وت!!. خاتوو یی سه‌یری كردم و وتی"كه‌واته,ده‌تبینمه‌وه خاتوو هان"
سه‌یریم كرد تاكو دووركه‌وته‌وه‌و له به‌رچاوم نه‌ما,دڵخۆشم كه بانگی منی كردووه بۆ ناو به‌له‌م به‌م شێوه‌یه ته‌ڕ نابم وه ده‌توانم به‌جوانی سه‌یری ئاسمان بكه‌م!.كاتژمێره‌كان ڕۆشتن و ئیتر شه‌و بوو خه‌ریك بوو به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی خۆم ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ملپێچێك یان شتێك بهێنم.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...