١٥ ساڵ پێش ئێستا.......
.
.
تایهیۆنگی بچووك كه ته‌مه‌نی ١٠ ساڵ بوو خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێب بوو كاتێك میوانه‌كانیان گه‌شتن. هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵمژی و سه‌یری دایك و باوكی كرد كه لای ده‌رگاكه بۆ پێشوازی میوانه‌كان وه‌ستابوون ئه‌ویش باوێشكێكیدا و ڕۆشت بۆ لای دایك و باوكی.تایهیۆنگ چاوه‌ڕێی ده‌كرد پیاوێكی تری بازرگان خۆی بكات به ژوورا چونكه باوكی بازرگانێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتوو بوو.
خاتوو كیم باوه‌شی به میوانه‌كان كرد و وتی"خێزانی هان!!!سوپاس بۆ هاتنتان"
تایهیۆنگ خۆی بۆ چه‌ماندنه‌وه به‌ڵام شتێك- نه‌خێر كه‌سێك سهرنجیڕاكێشا
كچێكی بچكۆله‌ی ته‌مه‌ن ٥ ساڵی بینی كه عه‌زیه‌كی سور و پێڵاوێكی ڕه‌شی له‌به‌ردابوو و ده‌ستی باوكی گرتبوو.تایهیۆنگ سه‌یری كرد تاكو ئه‌و كچه بچكۆله سه‌یری تایهۆنگی كرد ئه‌ویش نه‌یتوانی هیچ بكات جگه له زه‌رده‌خه‌نه وه وا بیر بكاته‌وه كه ئه‌وه به‌ڕاستی كچێكی زۆر بچوك و قشته, به‌ڵام سه‌ری له‌قاند و له مێشكی خۆی وتی 'نه‌خێر نه‌خێر تۆ ڕقت له قشته' دواتر دووباره چاوی چووه‌وه سه‌ر ئه‌و كچه‌و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا كاتێك كچه‌كه بۆی پێكه‌نی تایهیۆنگیش گۆنای ڕ‌اكێشا و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك كه‌وته سه‌ر لێوی.دایكی تایهیۆنگ ده‌ستی خسته پشتی تایهیۆنگ و له كچه بچووكه‌كه‌ی نزیك كرده‌وه‌و وتی
"ئۆوو تایهیۆنگیی, هی سۆل بناسه ئه‌مه كچی هاوڕێكهمانه"
دایكی هی سۆل كچه‌كه‌ی له تایهیۆنگ نزیك خسته‌وه‌و وتی"تایهیۆنگ'ئاهـ, فریشته‌كه‌ی ئێمه بناسه هی سۆل!"
ئه‌و كچه بچووكه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد تایهیۆنگیش به هه‌مان شێوه دواتر كچه بچووكه‌كه ده‌ستی درێژ كرد تایهیۆنگیش به‌هه‌مان شێوه پاشان ده‌ستی یه‌كتریان گرت كچه بچووكه‌كه وتی"سڵاو! من هی سۆل'نیم"
تایهیۆنگیش وتی"سڵاو!من تێی تێی"....
هه‌ردوو خێزانه‌كه له‌سه‌ر مێزی نان خواردن خه‌ریكی خواردن بوون كاتێك خانووه‌كه پڕبوو له ده‌نگی پێكه‌نین.كاتێك هی سۆل خه‌وی ده‌هات و له‌سه‌ر شانی باوكی بوو بڕیاریاندا بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه, له‌به‌ر ده‌رگادا ماڵئاوایان كرد كاتێك لێویان له زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نین نووقم بوو بوو.له‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه هه‌ردوو خێزانه‌كه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی یه‌كتریان ده‌كرد بۆ نانخواردن و منداڵه‌كان له ژووره‌وه یان له باخچه‌كه یاریان ده‌كرد.دایك و باوكی تایهیۆنگ هه‌ستیان به گۆڕانكاری ده‌كرد له پێكه‌نینی تایهیۆنگدا ئه‌مه‌ش زۆر دڵخۆشی ده‌كردن, تایهیۆنگ و هی سۆل زۆر زۆر له‌یه‌ك نزیك بوون ته‌نانه‌ت په‌نجه بچووكه‌كانیان له‌یه‌كتر ده‌ئاڵاند و ده‌یان وت
DU LIEST GERADE
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romantik"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...