گه‌ڕانه‌وه بۆ كاتی ئێستا...
.
.
تایهیۆنگ چیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه...
.
.
"با بڕۆینه ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ"
سه‌رم به‌رزكرده‌وه له‌سه‌ر فایله‌كان و ئه‌وم بینی كه سه‌یری جله‌كانیم كرد ویستم له‌به‌رچاوم ون بێت یانیش چاوه‌كانم ده‌ربێنم. ئایا ئه‌وه به‌ڕاستی جلوبه‌رگه؟؟ خۆ جه‌سته‌ی هه‌مووی به ده‌ره‌وه‌یه.
منیش سه‌رم خسته‌وه سه‌ر فایله‌كان و وتم"خۆت بڕۆره ده‌ره‌وه"
هاته نزیكمه‌وه‌و كورسیه‌كه‌می سوڕاند و وای لێكردم له به‌رامبه‌ری بم دواتر له‌سه‌ر ڕانم دانیشت و لێوی خۆی ده‌گه‌ست, ئای به جدی قێزه‌ونی. پێم وت"لێم دووركه‌وه,هانا"
سه‌ری به مانای نه‌خێر جوڵاند, ده‌مویست پاڵی پێوه‌بنێم به‌ره‌و لای دیواره‌كه و یه‌ك ده‌مانچه‌ی پێوه بنێم و سه‌یری بكه‌م كاتێك خوێن له مێشكی دێت, به‌ڵام هێشتا نابێت.هانا وتی"من هاوسه‌ری تۆم كه‌چی هێشتا پێكه‌وه ناڕۆینه ده‌ره‌وه"
منیش ئاگادارم كرده‌وه و پێم وت"به‌م زووانه ده‌بیت به هاوسه‌ری پێشووم, بۆیه لاچۆ پێش ئه‌وه‌ی ئازارت بده‌م"
به‌ڵام به ده‌مووچاویدا دیاربوو كه نایه‌وێ به قسه‌م بكات ته‌نانه‌ت له پلانیشیدا نه‌بوو كه هه‌ستێته‌وه.
ئارامگیریم تاقی مه‌كه‌ره‌وه....."ماچم بكه"
وتی منیش له خۆمم نزیك خسته‌وه‌و وتم"چی؟؟بمكوژه!!؟"
ویستم پاڵی پێوه بنێم بۆ ئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌وه به‌ڵام ده‌ستی خسته سه‌ر ملم و نزیك بوویه‌وه منیش خێرا سه‌رم جوڵاند بۆیه لێوی به‌ر گۆنام كه‌وت.به توندی پاڵم پێوه‌نا ئه‌ویش كه‌وته سه‌ر زه‌ویه‌كه‌و له ئازاردا هاواری كرد و دواتر هه‌ستایه‌وه و به چاوه فرمێسكاویه‌كانیه‌وه سه‌یری كردم.
منیش پێم وت"له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕه‌ی كه من واژووم كرد نه‌نووسرابوو كه تۆ ده‌توانیت ماچم بكه‌یت!"
دواتر ڕۆشتمه ده‌ره‌وه له ئۆفیسه‌كه‌م.ئه‌ی به نه‌فره‌ت بیت, ئه‌و نازانێ من به‌زۆر خۆم گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یكوژم, ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و بازرگانیه نه‌بوایه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت هه‌مه ئه‌وا هه‌رگیز گه‌مژه‌یه‌كی وه‌ك تۆم نه‌ئه‌هێنا.به‌ڵام من پێویستم به هێز و ناوبانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه به‌ڕێوه ببه‌م, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بێنم كه دوو ساڵ پێش ئێستا دامنا
"پاراستنی هی سۆل".باوكی ده‌یه‌وێ ئه‌و له‌گه‌ڵ من بژی به‌ڵام بۆچی ده‌بێت من له‌گه‌ڵ ناته‌واوێكی وا بژیم؟؟ ناتوانم ئه‌وه بژمێرم كه لای خێزانه‌كه‌ی چه‌ند جار به زۆر ده‌ستم گرتووه به‌ڵام له ڕاستیدا ویستومه ده‌ستی سوڕبده‌م و بیشكێنم دواتر له جه‌سته‌ی جیای بكه‌مه‌وه, ده‌مویست گوێم له شكانی ئێسقانه‌كانی بێت.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...