هیوادارم یادگارییه‌كانمان بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه.......
.
.
گوێم له ده‌نگی كه‌سێك بوو وتی
"ئایا كۆمپانیای هان ئێستا باشه؟"كه‌سێكی تر وتی"به‌ڵێ,هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خاتوو هان به‌خه‌به‌ربێته‌وه پێویست ناكات خه‌م له هیچ شتێك بخوات چونكه هه‌موو شتێك باش ده‌ڕوات"
ده‌نگی یه‌كه‌م وتی"هیوادارم زوو به ئاگا بێته‌وه,ئه‌وه ده‌بێته ٦ مانگ كه‌چی ئه‌و هێشتا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه"
ده‌نگی دووه‌م وتی"ئایا ئه‌و سه‌لامه‌ته؟؟"
ده‌نگی یه‌كه‌م وتی"دۆكتۆره‌كه وتی كه ئه‌و, هه‌رچۆنێك بێت....."
چیتر نه‌متوانی گوێم له ده‌نگه‌كان بێت دوای داخرانی ده‌رگاكه, هه‌وڵمدا چاوم بكه‌مه‌وه و بنمیچه‌كه‌م بینی هه‌روه‌ها دیواره سپیه‌كان, سه‌یری ته‌نیشتی خۆم كرد كه گوڵ و دیاری دانرابوو. كاتێك ویستم هه‌ستمه‌وه جه‌سته‌م هه‌مووی ئازارێكی زۆری پێدا هات و وای لێمكرد هاوار بكه‌م له ئازاردا.
خاتوونێك هاته ژووره‌وه كه ده‌مووچاوی ترسی پێوه دیاربوو خێرا به‌ره‌و ڕووم هات و وتی"خاتوو هان!!"
دواتر ده‌ستی به دوگمه‌یه‌كدا ناو وتی"دكتۆر,ئه‌و به ئاگا هاتۆته‌وه!!!"
به سه‌رسووڕماویه‌وه سه‌یرم ده‌كرد كاتێك دۆكتۆره‌كه و هه‌نێك په‌رستار هاتنه ژووره‌وه‌و یارمه‌تی منیان دا له‌سه‌ر جێگه‌كه دابنیشم.دۆكتۆره‌كه وتی"چۆنیت؟"
ده‌مم كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه بكه‌م به‌ڵام ته‌نها هه‌وا له ده‌ممه‌وه ده‌رچوو, قورگم پاك كرده‌وه‌و وتم"باشم"
دوكتۆره‌كه وتی"هیچ ئازارێكت هه‌یه له سه‌رت؟یان شوێنێكی تر؟"
منیش سه‌رم به‌مانای نه‌خێر جوڵاند. دوكتۆره‌كه وتی"ئه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵیه كه ئێمه توانیمان ڕزگارت بكه‌ین خاتوو هان" پرسیارم له دوكتۆره‌كه كرد وتم "خاتوو هان ؟؟!"
دوكتۆرهكهش سه‌یری خاتوونێكی دواوه‌ی خۆی كرد و له‌گه‌ڵ پهرستارهكانا سه‌ریان بۆ دانه‌واند و ڕۆشتنه ده‌ره‌وه به‌بێ هیچ وشه‌یه‌ك. خاتوونه‌كه هاته پێشه‌وه‌و زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر ڕووخساری بوو وتی"ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه به‌خه‌به‌ر هاتیته‌وه خاتوو هان" منیش وتم "
بۆچی به خاتوو هان با‌نگم ئه‌كه‌ن؟من هی سۆ--"
خاتوونه‌كه قسه‌كه‌ی پێبڕیم و وتی"هان هی سۆل,تۆ میراتگره ون بووه‌كه‌ی كۆمپانیای هانیت,تاكه خاوه‌نی كۆمپانیای هان"
له‌ڕاستیدا نه‌مزانی باسی چی ده‌كات پێم وت"من بیرم نییه هیچ دایك و باوكێكم هه‌بێت!!"
خاتوونه‌كه وتی"دایك و باوكت له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوی لیی كوژران,وه لیی'ش ٦ مانگ پێش ئێستا مرد" وتم "باوكم!! بۆ؟؟" خاتوونه‌كه دووباره قسه‌ی كرد و وتی
DU LIEST GERADE
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romantik"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...