دوای دووساڵ........
.
."خشته‌ی كاره‌كان؟"
سكرتێره كانگ كاتێك سه‌یری خشته‌كه‌ی ده‌كرد وتی"هیچ كارێكت نییه ئه‌مشه‌و,خاتوو هان"
خه‌ریكی ئه‌و په‌ڕاوانه بووم كه له‌سه‌ر مێزه‌كه بوون و به سكرتێره كانگم وت"ده‌توانی بڕۆیت"
دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌رگاكه‌ی داخست پشتم به كورسیهكهوه دا‌و هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵمژی. كه‌واته ژیان وا به‌ڕێ ده‌كه‌م كاركردن و دوودڵی! له‌دوای ئه‌وه‌ی من دۆزرامه‌وه وه‌كو خاتوو هان .هه‌ستامه‌وه,له‌وكاته‌شه‌وه تاكو ئێستا من خاتوو هانم,كه‌سێكی زۆر جیاواز.ده‌مه‌وێ ببمه‌وه به‌خۆم به‌ڵام نازانم كێ بووم؟! هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌بیرمه باوكمه,ئه‌و باوكه‌ی كه به ده‌ستی ڕكابهرهكهیهوه كوژرا.ئه‌و ڕكابه‌ره‌ی كه كه‌س نازانێت كێیه!یانیش ئه‌وه‌ی كه نایانه‌وێ پێمبڵێن كه كێیه!...
هه‌ستام و ڕۆشتمه لای كانتۆری جله‌كانم كه له ئۆفیسهكهمه جلێكی ئاساییم ده‌ركرد و خۆم گۆڕی و له ئاوێنه‌كه سه‌یری خۆم كرد. ئایا من ئیتر ئاوها ده‌ژیم؟وه‌ك خاتوو هان؟به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم كه منی ڕاسته‌قینه كێیه!! له ئۆفیسه‌كه‌م هاتمه ده‌ره‌وه و كۆمپانیاكه به‌ته‌واوی چۆڵ بوو. به‌ره‌و پاركی ئۆتۆمبێله‌كان ڕۆشتم شوێنه‌كه زۆر بێده‌نگ بوو,هه‌ستم كرد كه‌سێك دوام كه‌وتووه سه‌یری دواوه‌م كرد به‌ڵام كه‌سی لێنه‌بوو دووباره ده‌ستم كرده‌وه به ڕۆشتن تاكو هه‌ستم كرد كه‌سێك قۆڵی گرتم.
به هاواره‌وه وتم"یارمه‌تی--"
نه‌متوانی هاواربكه‌م چونكه ده‌ستی خسته سه‌ر ده‌مم به چرپه‌وه وتی"هێی، ئه‌وه ته‌نها منم"
ده‌نگه‌كه‌یم ناسیه‌وه‌و له خۆمم دوورخسته‌وه و پێموت"بۆ ده‌مترسێنیت گه‌مژه,ئه‌وه زۆر ترسناك بوو بۆگوم!"
ئه‌ویش وتی"هێمن به‌وه,ته‌نها گاڵته‌م كرد"
تێبینی گوڵم كرد له ده‌ستی كه له پشتیه‌وه شاردبوویه‌وه, پێموت"كێشه نییه ده‌ی,ته‌نها كه‌مێك ترسام"
به‌پێكه‌نینه‌وه سه‌یری كردم و گوڵه‌كه‌ی به ده‌ستی درێژ كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێمبدات. هه‌ستم كرد دڵم ده‌توێته‌وه, گوڵه‌كه‌م خسته ئۆتۆمبێلهكهوهو پێم وت"بۆچی هاتویت بۆ ئێره؟"
بۆگوم وتی"بۆچی؟نابێت خۆشه‌ویستی ژیانم ببینم؟"
وه‌ستام و سه‌یرم كرد پاشان وتم"ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد من--"
قسه‌كه‌ی بڕیم و وتی"ئه‌زانم تۆ هێشتا ئاماده نیت,به‌ڵام ئه‌وه دووساڵ ده‌بێت! تۆ هێشتا ناته‌وێ ڕابردوو له‌بیربكه‌یت؟واته رۆ ئێستا سه‌لامه‌تی ئه‌وه‌ش گرنگه--"پێموت
DU LIEST GERADE
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romantik"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...