"ئێوه باشن؟"
ده‌نگی جیمین بوو كاتێك نامجوون منی دانایه سه‌ر زه‌وییه‌كه و من و نامجوون
سه‌یری جیمینمان كرد، نامجوون هاواری كرد به‌سه‌ر جیمین و وتی"ئێمه ئه‌و كه‌سه‌ین كه ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ت لێبكه‌ین گه‌مژه‌ه‌ه"
جیمینیش پێكه‌نی به‌ڵام من هاوارم كرد كاتێك پیاوێكم له دواوه‌ی جیمین بینی كه
ده‌یویست لێی بدات به‌ڵام جیمین له چاوتروكانێكدا ڕووی وه‌رگێڕا و فیشه‌كێكی نا به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌وه من له‌و ده‌نگی فیشه‌كه ترسام و دوباره هاوارم كرده‌وه نامجوونیش سه‌یرێكی كردم و پێكه‌نی.باشه ئه‌م ناته‌واوانه چۆن ده‌توانن پێبكه‌نن له كاتێكی ئاوهادا؟چی ده‌رباره‌ی جیمین؟ چۆن توانی ئه‌و پیاوانه ببه‌زێنێت به یه‌ك ده‌مانچه؟ ئه‌وانه هیچ گاڵته‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت ،نامجوون سه‌یرێكی كردم و وتی
"ئه‌زانم باشیت ده‌ی ئێستا با بڕۆین"
به توندی مه‌چه‌كی گرتم و ڕایكێشام, منیش پێم وت"ئه‌توانیت كه‌مێك میهره‌بان بیت؟"
نامجوون به پێكه‌نینه‌وه وتی
"من ته‌نانه‌ت له سێ*سیش میهره‌بان نیم كه‌واته بۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ مه‌چه‌كی تۆ میهره‌بان بم؟"
پاڵی پێوه‌نام بۆ ناو ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌ش و خۆی ڕۆشت له پێشه‌وه دانیشت, له‌ناكاو درگاكه‌ی لای من كرایه‌وه منیش هاوارم كرد جیمینیش وتی"واهـ, ئه‌وه ته‌نها منم"
هه‌ستم به حه‌سانه‌وه كرد‌و پشتم دایه‌وه به كورسیه‌كه, زۆر ماندوو بووم شته‌كان زۆر به‌خێرایی ڕوویاندا. جیمین به نامجوون وتی"هیۆنگ, ده‌ڵێی تۆ ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕی؟"
نامجوون سه‌یرێكی ئێمه‌ی كردوو و پێكه‌نینێكی نامۆی كردوو وتی"تاقیده‌كه‌مه‌وه, جیمینی"
"كه‌واته ڕێگه‌بده من ئه‌و كاره ئه‌نجام--"
نامجوون هاواری كرد"بۆ خوا لێگه‌ڕێ با بۆ یه‌ك جار تاقی بكه‌مه‌وه"
جیمینیش پێكه‌نی و وتی"هیۆنگ, كه‌مێك پێش ئێستا توانیم خۆم ڕزگار بكه‌م به‌ڵام پێتوانه‌بێت بتوانم له ڕووداوی هاتووچۆ خۆم ڕزگار بكه‌م"
منیش به چپه‌وه به جیمینم وت"ڕووداوی هاتووچۆ؟ پێم نه‌ڵێیت ئه‌مه یه‌كه‌م جارییه‌تی؟!!" .
جیمینیش به چپه‌وه وتی"به‌ڵێ, كه‌واته به‌ختێكی باش بۆ ئێمه"
سه‌یری ده‌ستی نامجوونم كرد كه ده‌له‌رزین بۆیه هاوارم كرد"هێی, لێگه‌ڕێ جیمین لێبخوڕێت"
نامجوون سه‌یرێكی دواوه‌ی كرد و وتی"من ئه‌توانم لێ‌بخوڕم"
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...