"پێتان وایه شتێكتان پێبده‌م كه هی منه؟"
پیاوه‌كه‌ش ده‌مانچه‌كه‌ی ڕوو كرده پێی تایهیۆنگ و وتی" ئه‌ی پێت وایه ئه‌وه بكه‌یت؟هم كیم؟"
منیش نه‌مده‌توانی بجوڵێم له ترسان به‌ڵام جیمین منی كێشایه دواوه بۆ ژووره‌كه‌م.
منی خسته پشت خۆی و ده‌مانچه‌یه‌ك به ده‌ستییه‌وه بوو , منی زیاتر شارده‌وه له پشتی خۆیه‌وه
كاتێك ده‌نگی فیشه‌كی زۆرتر هات.هه‌ستم به‌وه نه‌كردبوو كه له كه‌یه‌وه من ده‌گریم كاتێك فرمێسكێك به‌ر پێم كه‌وت, باشه من له كه‌یه‌وه ده‌گریم؟ئه‌ی بۆ ده‌گریم؟ وێنه‌ی تایهیۆنگ به‌و شێوه كه كه‌وتبوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه بڕوا پێنه‌كراو بوو من ڕانه‌هاتووم ئه‌و به‌و شێوه ببینم, ئه‌وه ئه‌و تایهیۆنگه نه‌بوو كه من ده‌یناسم كه به خوێنی خۆی داپۆشرابێت, هه‌رگیز ئه‌وه‌م نه‌بینیوه كه تایهیۆنگ به‌هۆی ئه‌وانی تره‌وه ئازاری پێبگات.
به جیمینم وت"چ-چی ڕووده‌دات؟"
ئه‌ویش سه‌یرێكی كردم و وتی"ته‌نها په‌یوه‌ندی به كاره‌وه هه‌یه,خه‌مت نه‌بێت هه‌موو شتێك باش ده‌بێت"
منیش وتم
"چی ده‌رباره‌ی تایهیۆنگ؟ئه‌و فیشه‌كی لێدراوه!!"
جیمینیش پێكه‌نی و وتی"خه‌مت نه‌بێت ئه‌و باش ده‌بێت"
"به‌ڵام چ-چۆن؟؟"
"بیرت چووه‌وه ئه‌وه كیم تایهیۆنگه!"
باشه من بیرم نه‌چووه كه ئه‌و كێیه به‌ڵام ئایا ئه‌ویش مرۆڤ نییه وه‌ك ئێمه؟ بۆی هه‌یه له
هه‌ركاتێكدا بێت بمرێت ئه‌گه‌ر خوێنی زیاتری له‌به‌ر بڕوات, دڵنیام پیاوه‌كانی ئه‌وێ ڕێگه‌یان
نه‌داوه ئاوها به ئاسانی ده‌ربچێت له ژێر ده‌ستیان هه‌تاكو چه‌ند جارێكی تر فیشه‌كی لێنه‌ده‌ن.
مه‌گه‌ر منیان به‌رده‌ست بكه‌وێت! ئه‌و وتی كچه‌كه! كه‌واته ئێستا هه‌مووی ئه‌زانێت كه باوكم
كچێكی هه‌یه و هه‌مووان به دوامدا ده‌گه‌ڕێن, تایهیۆنگ پێش ئه‌وان منی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش پیاوی كار بن بێگومان وه‌ك تایهیۆنگ واز ناهێنن تاكو من به‌ده‌ست نه‌هێنن.جیمین به هێمنیه‌وه گوێی ده‌گرت كاتێك من له ناو بیركردنه‌وه‌كانی خۆم ون بووبووم. له‌ناكاو ده‌نگێك له ده‌رگاكه‌وه هات و ده‌رگای ژووره‌كه‌یان كرده‌وه و چه‌ند پیاوێك هاتنه ژووره‌وه و جیمین منی بۆ دواوه ڕاكێشاو وتی
"له دوای منه‌وه بمێنه‌وه"
پیاوه‌كان پێكه‌نین و منیش هه‌ستم كرد دڵم زۆر به‌خێرایی لێده‌دات وه‌ك ئه‌وه وابوو ئێستا
دڵم له سینگمه‌وه بێته ده‌ره‌وه, ئه‌و پیاوانه زۆر له تایهیۆنگ ترسناكتر دیاربوون.
یه‌كێك له پیاوه‌كان كه ده‌مانچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێ‌بوو ئاراسته‌ی كرده جیمین و وتی
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...