به‌خێرایی هه‌ستامه‌وه وام له جونگ كووك كرد كه بوه‌ستێت له هم'كردن و سه‌یرم بكات, پێكه‌نیم و ده‌ستم بۆ جونگ كووك درێژ كرد و وتم
"ده‌ته‌وێ مه‌له بكه‌ین؟"
جونگ كووك برۆكانی به‌رزكرده‌وه‌و وتی"تۆ شێتیت؟؟"
به پێكه‌نینه‌وه وتم"له‌وانه‌یه!"
"ئاوه‌كه سارده وه ئێستا نیوه شه‌وه,ئێمه ماسی نین!!!"
منیش پێم وت"ته‌نها پێم بڵێ كه تۆ له ئاو ده‌ترسیت"
"نه‌خێر ناترسم"
"كه‌واته بڵێ له مه‌له‌وانی خراپیت, بوه‌سته له‌وه‌ی خۆت به به‌هێز--"
قسه‌كه‌م بڕی كاتێك جونگ كووك له یه‌ك چاو تروكاندا منی به‌رز كرده‌وه بۆ سه‌ر شانی منیش به ده‌ستم لێم‌دا و پێم وت"یااا دامگره, به نه‌فره‌ت بیت"
ئه‌ویش پێكه‌نی و وتی"نامه‌وێت وا بكه‌م"
پاشان به‌ره‌و لای ده‌ریاكه ڕۆشت پێم وت"كووك سوێند ده‌خۆم ئه‌گه‌ر--"
قسه‌كه‌ی بڕیم و وتی"ئۆو سه‌یركه ئێستا كێ ده‌ترسێت!"
پێیه‌كانی له‌ناو ئاوه‌كه بوو, وتم"من ناترسم,دامگره خوار"
"باشه كه‌واته با وا بكه‌ین" .
هاوارم كرد كاتێك جونگ كووك منی خسته ناو ئاوه ساردهكهوهو جله وشكهكانم ته‌ڕ بوون وای لێمكرد خێرا هه‌ستمه‌وه.سه‌یری جونگ كووكم كرد كه به پێكه‌نینه‌وه سه‌یری ده‌كردم به‌ڵام دواتر پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوی نه‌ما و به‌جدیه‌وه سه‌یری ده‌كردم, له شوێنی خۆم وه‌ستام و وشك بووم كاتێك جونگ كووك خۆی دانه‌وانده ئاستی من,ئه‌مجاره ئێمه سه‌رخۆش نه‌بووین.پێش ئه‌وه‌ی جونگ كووك نزیكتر بێته‌وه به ده‌ستم پاڵم به سینهوهیهوه نا و وام لێ‌كرد بكه‌وێته ناو ئاوه‌كه, جونگ كووك شۆك بوو سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و سه‌یری منی كرد منیش نه‌مده‌توانی بوه‌ستم له پێكه‌نین كه به‌و شێوه بینیم, جوبگ كووك وتی
"ئه‌ی نه‌فره‌تی وه‌ره بۆ ئێره"
هه‌ستایه‌وه و ڕایكرد بۆ لای من, منیش زۆر به‌خێرایی به‌ناو ئاوه‌كه‌دا ڕامكرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مگرێت به‌ڵام ئه‌و توانی من بگرێت و ده‌ستمی ڕ‌اكێشا منیش له‌ناو ئاوه‌كه كۆنتڕۆڵی پێم له‌ده‌ستدا ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی جونگ كووك كه‌مه‌ری نه‌گرتبام ئه‌وه ده‌كه‌وتمه نێو ئاوه‌كه به‌ڵام ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك له‌یه‌كه‌وه نزیك بووین به‌جۆرێك كه لوتمان به‌ر یه‌ك ده‌كه‌وت, دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌ردووكمان زۆر به‌ده‌نگی به‌رز پێكه‌نین......
.
.
له‌وانه‌یه ئه‌و ڕاست بكات و من شایه‌نی باشتر بم .
به‌ڵام
.
.
باشتر چییه؟؟
.
.
وه كێ باشتره؟
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...