Part-2

1.9K 395 139
                                    


"هەرچۆنێک بێت من کیم تایهیۆنگم"
دەستی کرد بە ماچکردنی ملم

"ئۆو گەورەم بیرم چوو پێت بڵێم کە ئەو هێشتا نەبووە بە ١٨ ساڵ،ئۆ خوایە--"

کیم تایهیۆنگ لێوەکانی لابرد و خۆی ڕێک کردەوە پێش ئەوەی سەیری دەرگاکە بکات، پیاوی لای دەرگاکە شۆک بووبوو، تایهیۆنگ وتی

"نامجون پێویست بوو لە دەرگا بدەیت"
نامجوونیش بزەیەکی کرد و وتی

"باشە،من زانیومە بەتەمای ئەوەی بۆیە لە دەرگام نەدا"
تایهیۆنگ سەرێکی جوڵاند و بە توڕەی سەیری نامجونی کرد، نامجونیش وتی

"ببورە سەرۆک"
چەمایەوە بەڵام گوێم لێبوو کە پێکەنی.
مێشکم لای خۆم نەبوو تا ئەوکاتەی نامجون دەرگاکەی داخست، تایهیۆنگیش دەستێکی بە قژیا هێنا و وتی

"دواتر چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەم خانمی بچوک، بۆیە ئامادەبە"پاشان ڕۆشتە دەرەوە.

دەرگاکە داخرا و منیش بەتەنیا مامەوە، سەیرێکی دەوروبەری خۆم کرد و شتێکم بیرکەوتەوە،
باشە ئەو بەڕاستی لە ملەوە ماچی کردم؟!!! ئاییی ئەوە زۆر قێزەونە، ویستم دەست لەو شوێنە بدەم
بەڵام چونکە دەستم بەسترابوو نەمتوانی، دانی پێدادەنێم کە هێشتا هەست بە گەرمی لێوەکانی
دەکەم لەسەر ملم بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆئەوەی هەست بە شتێکی وا بکەم چونکە
ئەو نەفرەتییە منی ڕفاندووە و لێرە منی بەستۆتەوە.

سەیرم دەکرد بۆ ئەوەی پەنجەرەیەک ببینم بەڵام هیچ پەنجەرەیەک نەبوو باشە دەبێت چۆن خۆم لێرە ڕزگار بکەم؟ من لێرە بەستراوم و هیچ شتێک نیە لەم ژورە بتوانم پەتەکەی پێ ببڕم جگە لەو گۆرەویە بۆگەنانە، من تەنانەت نازانم چەنێک ئەبێت لێرەم، هەستم بە هیلاکی و ئازار دەکرد ئەو پەتە نەفرەتییە زۆر توند بەستراوە دڵنیام شوێنەواری مۆر بەسەر جەستەمەوە جێدەهێڵێت، بە نەفرت بێت من گرنگی زۆرم بە پێستم دەدا.

لەناکاو گەدەم دەستی کرد بە مۆڕە مۆڕ ، باشە واتا من ڕۆژێکە لێرەم تاکو برسیم بێت؟ ئەم جارەیان نامجون دەرگاکەی کردەوە و قاپێکی پلاستیکی بە دەستیەوە بوو، هات بۆ نزیکم پێم وابێت تێبینی ملی کردم بۆیە وتی

"دەبێت سوپاسم بکەیت بۆ ئەوەی ڕزگارم کردی"
پێکەنی و قاپە پلاستیکیەکەی کردە سەر ڕانم، منیش بە توڕەییەوە وتم

"لەچی منت پاراست؟ تەنیا ڕێگە بدەن بڕۆم__"
قسەکەی پێ بڕیم و وتی

"لەوەی کە لە سەرۆک تۆم پاراست"
ڕۆشت کورسیەکی هێنا و لە بەرامبەرم دانیشت و وتی
"فەرموو خۆت تێربکە" بەدەستی ئاماژەی بۆ خواردنەکە کرد ، منیش بینیم کە خواردنێکی خۆش دیاربوو ویستم بیخۆم بەڵام شتێکم بیر هاتەوە من دەستم پێم وت

"تۆ گەمژەی یان چی من دەستەکانم بەستراوە چۆن بیخۆم؟" بەشێوەیەکی جوان سەیرم کرد بەهیوای ئەوەی دەستەکانم بکاتەوە ئەویش وتی

"بەڵام خۆ من نەموتووە بیخۆ تەنها بۆنی بکە تاکو تێر دەبیت" پاشان پێکەنی منیش تەنیا سەیرم کرد و هیچ کاردانەوەیەکم نەبوو ئەویش کە بەو شێوەیە بینیمی گەڕایەوە سەر شێوەکەی خۆی و وتی

"باشە لەوانەیە دواتر بیخۆی بەڵام ئێستا پرسیارت لێ دەکەم"چاوێکی لێ داگرتم و پەڕاوێکی دەرکرد لە پانتۆڵەکەی، پێم وابوو هاتوم بۆ چاوپێکەوتنی کار چونکە تەنانەت چاویلکەشی کردە چاو، وتی
"ئایا بەڕێز لی جون شیک باوکی تۆیە؟"
منیش وەڵامم دایەوە

 "نەخێر"

وتی"کەواتە ئەمە یانی بەڵێ"
خەریکی سەیرکردنی پەڕاوەکە بوو. باشە ئەمە مانای چییە کە وەڵامەکەم وەرناگیرێت ئیتر بۆ پرسیار ئەکات ، تۆ بڵێی مافیاکان هەر ئاوا کەم ئەقڵ و بێزارکەر بن؟؟ پرسیارێکی تری کرد

"باشە بۆچی باوکت تۆی شاردۆتەوە؟"
منیش بە توڕەییەوە وتم

"پێم وتی کەمن باوکم نیە"
ئەویش پێکەنی و وتی

"تۆ بەبەختی چونکە من پرسیارت لێ ئەکەم ئەگەر تایهیۆنگ بوایە ئەوا ئێستا خۆی لەدەست دەدا" لە مێشکی خۆم سوپاسی ئەوەم کرد کە تایهیۆنگ نیە چونکە من بەڕاستی لێی دەترسم

 "کەواتە بۆچی باوکت تۆی شاردۆتەوە؟"
دوبارە هەمان پرسیاری کرد منیش وتم

"پێم وتی کە من باوکم نی--"
دەرگاکە کرایەوە لە کاتێکدا تایهیۆنگ سەیری نامجونی کرد، نامجون دیاربوو شۆک بوو خێرا هەستایە سەر پێ، ئەو بەرەو ڕوومان دەهات لە کاتێکدا وتی

"من پرسیاری لێدەکەم "
نامجون کەمێک وەستا و دواتر سەری دانەواند و ڕۆشت پێش ئەوەی لە دەرگاکە بڕواتە دەرەوە سەیرێکی منی کرد و وتی

"بەختێکی باش"

❥︎ఌ︎

👉💖👈👉💛💚💙💜

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Onde histórias criam vida. Descubra agora