"چۆن دەتوانم لەبیرت بکەم"
برۆكانم له‌یه‌ك نزیك كرده‌وه‌و پڕ بووم له توڕه‌یی, باشه بۆ سه‌ره‌تا وا خۆی ده‌رخست كه نامناسێت؟ سوێند ده‌خۆم ده‌مویست بۆكسێك له‌و ده‌مووچاوه بسكیتیه‌ی بده‌م."كه‌واته بۆچی وا خۆت نیشاندا كه من ناناسیت؟ گه‌مژه‌ی چیت تۆ؟ پێم ڕاده‌بوێریت یان چی
؟ تۆ وا ئه‌زانی---"
قسه‌كه‌م بڕی كاتێك ئه‌و پاڵی پێوه‌نام بۆ لای یه‌كێك له مێزه‌كان و هه‌ردوو ده‌ستی خسته ئه‌ملاو ئه‌ولای مێزه‌كه و خۆی نووشتانده‌وه تا گه‌شته ئاستی چاوه‌كانم و نزیك بوویه‌وه لێم و وتی"پێموابوو ده‌توانم خۆم به‌دووربگرم لێت, به‌ڵام ناتوانم" گ
دواتر نزیكتر بویه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستم به هه‌ناسه‌ی ئه‌كرد و وتی
"ڕاسته, هاوڕێی پۆل؟!"
منیش پاڵێكم پێوه‌ناو وتم"ده‌مه نه‌فره‌تیه‌كه‌ت دابخه"
جونگ كووك هێشتا نزیك بوو ویستم به قاچم تێیهه‌ڵبده‌م به‌ڵام قاچی گرتم و ده‌ستی
به‌ر پێستی قاچم كه‌وت, هه‌ستم به له‌رزێك كرد كه ده‌ستی به‌ر پێسته‌كه‌م كه‌وت.
به شه‌یتانی پێكه‌نی و وتی"ممم, نه‌رمه"
منیش به‌توندی پاڵم پێوه‌نا و دووركه‌وته‌وه لێم, جانتاكه‌م هه‌ڵگرت و پێم وت"به نه‌فره‌ت بیت"
دواتر ڕۆشتم گوێم له ده‌نگی پێكه‌نینه‌كه‌ی بوو كه له پۆله‌كه هاتمه ده‌ره‌وه.
ئای هه‌ر به‌ڕاستی نه‌مزانی كوڕێكی ئاوها بێنرخه, خۆی به كوڕێكی خوێری ده‌چێت ئه‌وه ئێستاش سه‌لماندی, مه‌به‌ستم چ كه‌سێك ئه‌وه‌نده به بێشه‌رمی به قاچی كچێك ئه‌ڵێت نه‌رم؟؟؟ئاهـهـهـ به‌ڕاستی شێته‌بم!!! چه‌په‌ڵی پیس.
باشه مادام ئه‌و ناتوانێت خۆی به‌دوور بگرێت له من, من ئه‌و كاره ده‌كه‌م هه‌رچۆنێك بێت من ویستم به پارێزراوی بمێنمه‌وه. گه‌شتمه ماڵه‌وه و ڕۆشتم به‌ره‌و ژووره‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه دابخه‌م یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كان وتی"خاتوون باوكت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌م--"
قسه‌كه‌م پێبڕی و وتم"ئه‌زانم"
دواتر ده‌رگاكه‌م داخست.باشه بێزارنابن هه‌موو ڕۆژێك هه‌مان قسه دووباره ده‌كه‌نه‌وه باوكم
كه‌ی له ماڵه؟؟ ئه‌وه شتێكی تازه نییه.پاڵكه‌وتم و خه‌ریكی مۆبایل بووم ئاگام له كات نه‌ما تاكو
خزمه‌تكاره‌كه وتی خاتوون خواردنی ئێواره ئاماده‌یه منیش پێم وت كه برسیم نییه.هه‌ستام و بیجامه په‌مه‌ییه كه‌روێشكیه‌كه‌م له‌به‌ر كرد و دووباره خۆم به مۆبایله‌وه خه‌ریك كرد تاكو گه‌شته نیوه‌شه‌و هه‌وڵمدا بنووم به‌ڵام نه‌متوانی بۆیه بڕیارم دا بڕۆمه ده‌ره‌وه, به‌ڵام بێگومان به دزییه‌وه چونكه پاسه‌وانه‌كان ڕێگه‌م پێناده‌ن كه بڕۆمه ده‌ره‌وه ڕێك وه‌كو به‌ندكراوێكم بۆیه
ڕێگه‌ی خۆم هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بڕۆمه ده‌ره‌وه.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...