Part-16

1.5K 331 135
                                    

دوای دوو ساڵ.......
"خانمه‌كه‌م باوكت ده‌یه‌وێ ‌ بیرت بخاته‌وه‌ كه‌--"
خزمه‌تكارێك وای وت.

"ده‌زانم"
دواتر پاسه‌وانه‌كه‌م ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرده‌وه‌ و منیش سوپاسم كرد و سه‌ركه‌وتم.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌ ڕۆیشتن و له‌ خانووه‌كه‌ دووركه‌وته‌وه‌, منیش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه
‌سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كرد و هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵمژی.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌ستا كاتێك گه‌شتینه‌ زانكۆ‌ نوێیه‌كه‌م, باوكم ئه‌مساڵ منی گواسته‌وه‌ بۆ زانكۆیه‌كی نوێ و منیش گرنگیم پێنه‌دا چونكه‌ ده‌مزانی هه‌موو شتێك هه‌ر دووباره‌ ده‌بێت, وه‌ك هه‌میشه‌ چه‌ند پاسه‌وانێك هه‌موو كات به‌ دوامه‌وه‌ن.

یه‌كه‌م ڕۆژی زانكۆمه‌ منیش له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابه‌زیم و سه‌یرێكی جله‌كانم كرد و پاشان ئه‌و زانكۆ‌ گه‌وره‌یه‌, دوای ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان منیان بینی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پاسه‌وانه‌ گه‌وره‌یه‌ی پشتم هه‌موویان ده‌ستیان كرد به‌ چپه‌كردن گرنگیم پێنه‌دان و به‌ره‌و ڕاڕه‌وی قوتابخانه‌كه‌ ڕۆشتم, هه‌تا ده‌هات چپه‌كردنه‌كه‌یان به‌رز تر ده‌بوو.

"ئه‌و كچه‌ كێیه‌؟!"

"پێیوایه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگه‌ تاكو پاسه‌وانی هه‌بێت؟!!"
هه‌موویان ده‌ستیان كردبوو به‌ پێكه‌نین منیش پارچه‌یه‌ك كاغه‌زم له‌ چاكه‌ته‌كه‌م ده‌رهێنا و
سه‌یرم كرد له‌سه‌ری نوسرابوو (پۆلی ئا-چ) گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆله‌ بدۆزمه‌وه‌ ڕۆشتم و ده‌رگاكه‌م كرده‌وه‌, وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینم ده‌كرد هه‌مووان وه‌ستان له‌و كاره‌ی كه‌ ده‌یانكرد و سه‌یری منیان ده‌كرد.
خاتوونێكی ته‌مه‌ن ناوه‌ند وتی

"ببوره‌, فه‌رموو؟؟!".

"پێموابێت من له‌م پۆله‌م, یه‌كه‌م ڕۆژی زانكۆمه‌"

ئه‌ویش پێكه‌نی و وتی
"ئۆهـ ڕاسته‌, فه‌رموو وه‌ره‌ ژووره‌وه‌".
منیش خۆم دانه‌واند و ڕۆشتمه‌ ژووره‌وه‌ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر من بوون به‌ڵام من ته‌نها سه‌یری ئه‌و كورسیه‌م ده‌كرد كه‌ بۆی ده‌ڕۆشتم بۆ ئه‌وه‌ی دابنیشم تاكو....

"ببووره‌ تۆ ڕێگه‌ پێنه‌دراویت كه‌ بێیته‌ ژووره‌وه‌"
مامۆستاكه‌ وای وت.

"ئێمه‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی خاتوونین و له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ نێردراوین,ئه‌وه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ كه‌ بیپارێزین" یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانم به‌ ده‌نگه‌ قوڵ و ترسناكه‌كه‌یه‌وه‌ وای وت.

خوێندكارانی پۆله‌كه‌ هه‌موویان وتیان
"ووووووو"
دواتر هه‌موویان پێكه‌نین. هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵمژی و ڕوومكرده‌ پاسه‌وانه‌كان و وتم

"له‌ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێم بكه‌ن".

پاسه‌وانه‌كه‌ وتی
"خانمه‌كه--"

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora